ئەمەریکا: پێشمەرگە هێزێکى چاونەترس و گیانفدایە بۆ خاکەکەى کوردستانی

نوچەنێت:

بەرپرسی تیمی ڕاوێژکارانی باڵای هاوپەیمانان لە عێراق و هەرێم، هاوپەیمانان دەڵێت، "ئەمەریکا بەردەوام دەبێ لە پاڵپشتى لۆجستى بۆ هێزەکانى پێشمەرگە"، هەروەها پێشمەرگە بە هێزى چاونەترس وەسف دەکات.

ئەمڕۆ دووشەممە (13)ى کانوونى یەکەمى (2021)، شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگە و جەنەڕاڵ دۆسیج، بەرپرسی تیمی ڕاوێژکارانی باڵای هاوپەیمانان لە عێراق و هەرێم  لە کۆبوونەوەیەکدا، مەترسیەکانی ئێستای تیرۆریستانی داعش تاوتوێکرد و جەختیشیان لەسەر هەماهەنگی و کاری پێکەوەی بۆ رووبەڕوو بوونەوەی تیرۆریستانی داعش کردەوە.

وەزارەتى پێشمەرگە لەڕاگەیێندروێکدا دەربارەى ناوەڕۆکى کۆبوونەوەکە گفتوگۆکرا، لەبارەی رەوشی ئەمنی ناوچەکە و دواین ئۆپەراسیۆنەکانی هێزی پێشمەرگە بۆ تێکشکاندن و لەناوبردنی تیرۆریستانی داعش، پڕکردنەوەی ئەو بۆشاییە ئەمنیەی لە ناوچەکەدا هەیە.

لە کۆبوونەوەکەدا، جەنەڕاڵ دۆسیج ڕایگەیاند، "قۆناغ بە قۆناغ، هێزی پێشمەرگە لە بەرەوپێشچوون و بەهێزبووندایە، ئیمەش وەکو هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق و هەرێم، بەردەوام دەبین لە پاڵپشتیە سەربازی و لۆجیستیەکانمان بۆ وەزارەتی پێشمەرگە."

هەروەک ئەو گووتیشى، "لە رووبەڕوو بوونەوەی تیرۆریستانی داعشدا، پاڵپشتیان دەکەین بۆ لە ناوبردن و بنبڕکردنی تیرۆر لەم ناوچەیەدا، هەروەها ستایشی قارەمانێتی هێزی پێشمەرگەی کرد، بە هێزێکی چاونەترس و گیانفیدا بۆ خاکی کوردستان ناوی بردن."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین