پۆلیسى هەولێر روونکردنەوەیەک بڵاودەکاتەوە کوردستانی

نوچەنێت:

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر لەسەر شەڕە تەقەى نێوان چەند قوتابییەکى زانکۆ ڕوونکردنەوەیەک بڵاودەکاتەوە و تێیدا دەڵێـت، "بە هۆی ئەوەی ئەوانە قوتابین و پێویستە پەنا بۆ قەڵەم و کتێب ببەن، نەک چەک و توندوتیژی وشە."

ئەمڕۆ هەینى دەى کانوونى یەکەمى (2021)، ماوەى چەند ڕۆژێکە بە سۆشیال میدیا ڤیدیۆیەک بڵاوبۆتەوە، کە تێیدا چەند قوتابیەک لەبەردەم کۆلێژى تیشک بە دەمانجە بەشەڕدێن و پۆلیسی هەولێریش دەڵێت شەرەکە لەسەر ئەوە بووە کە، "دوو رۆژ پێشتر بەئۆتۆمبێل یەکیان شکاندویەتەوە سەر ئەوی تر و لە ئەنجامی شەرەکە تەقە دەکرێت."

لە روونکردنەوەکەیدا پۆلیسى هەولێر، دواى دۆزینەوەى بنەماڵەى قوتابییەکان و بانگکردنیان بۆ بنکەى پۆلیس هیى لایەکیان سکاڵایان لەسەر یەکتر نەبووە.

هەروەک زیاتر روونیدەکاتەوە، "هەردوولا خۆیان ڕادەستی هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر کرد و دەستمان بەسەر دەمانچەیەکی جۆری (تارق)دا گرت و هیچ لایەکیشیان سکاڵایان نەبوو لە دژی یەکتر و پێکهاتن و بەڵێنیان دا کە بە هیچ جۆرێک كیشه وئاژاوه دروست نەکەن."

بەپێى روونکردنەوەى پۆلیسى هەولێر هەر چوار قوتابیەکە بە هۆى تەقەکردنەکەوە، بۆیە "مافی گشتی دەیگرێتەوە پەراوی لێکۆلینەوە رێکخراو لە کاتی ئێستاشدا هه ر چوار تۆمەتبارەکە بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە، ڕاگیراون بە پێ ی ماددەی ٤١٣ یاسای سزاکان و ٢١ چەک."

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین