پۆلیسى سلێمانى ئەو داواکراوەى دەستگیرکرد کە هاووڵاتییەکى بریندار کردبوو کوردستانی

نوچەنێت:

بەڕێوەبەرایەتى پۆلیسى سلێمانى، دەستگیرکردنى تۆمەتبارێکى ڕایگەیاند، پێشتر دواى ئەوەى هاووڵاتییەک بە فیشەک بریندار دەکات و لە شوێنى ڕووداوەکە هەڵدێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە (9/کانوونى دووەم/2022)، پۆلیسى سلێمانى دەڵێت، "مه‌فره‌زه‌كان بنكه‌ى پۆلیسى ڕاپەڕین تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركرد كه‌ هاوڵاتییه‌كى به‌فیشه‌ك بریندار كردبوو دواتر هه‌ڵاتبوو."

پۆلیسى سلێمانى لە ڕاگەیێندراوێکدا زیاتر روونیدەکاتەوە، دواى ئەوەى مەفرەزەکانى پۆلیسى سلێمانى دەستیان بە لێکۆڵێنەوە و پشکنین و هێلکارى بۆ شوێنى تاوانەکە کرد، "توانرا تۆمەتبارەکە له‌لایه‌ن بنكه‌ى پۆلیسى ڕاپەڕینەوە ده‌ستگیربكرێت."

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دەشڵێت، "تۆمه‌تبار (و، ق، ف) له‌دایكبووى (1996) به‌بڕیارى  دادوه‌ر و به‌پێى مادده‌ى 405-31 له‌یاساى سزادانى عیراقى ڕاگیراوه‌و له‌لایه‌ن دادگاى تاوانه‌كانیشه‌وه‌ داواكراوه‌.

هەروەک لە ڕاگەیێندراوەکەدا هاتووە، له‌كاتى ده‌ستگیركردنی تۆمەتباردا "ده‌ستبه‌سه‌ر چه‌كێكى جۆرى ده‌مانچه‌دا گیرا."

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین