بەرەی بایکۆتی ئۆڵەمپیادی پەکین فراوان دەبێت و چین هەڕەشە دەکات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە

بەریتانیا و کەنەدا هاوشێوەی ئوسترالیا دەچنە ڕیزی ئەمریکاوە لە بایکۆتی دیپلۆماسیی ئۆڵەمپیادی پەکیندا و چینیش هەڕەشە دەکات کە باجی "کردەوە هەڵەکان" یان دەدەن.

بەپێی هەواڵی (سی ئێن ئێن) وانگ وینبین، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین، لە بەیاننامەیەکدا دەڵێت "ویلایەتە یەکگرتووەکان و ئوسترالیا و بەریتانیا و کەنەدا یارییە ئۆڵەمپییەکانیان وەکوو گەمەی سیاسی بەکارهێناوە. ئەوانە ناتوانن لە دڵی خەڵکیدا سەرکەوتوو بن و خۆیان گۆشەگیر کردووە. لەسەریانە کە باجی کردەوە هەڵەکانیان بدەن".

دوای ئەوەی دووشەممە کۆشکی سیاسی ڕایگەیاند کە بایکۆتی دیپلۆماسیی یارییە ئۆڵەمپییەکانی پەکین دەکات بەهۆی پیشێلکاریی مافەکانی مرۆڤ لە پارێزگای شنگیانگ، ڕۆژی سێشەممە چین ڕایگەیاند کە ئەمریکا باجی ئەو کردەوە هەڵەیەی دەدات.

دوای ئەمریکا، ئوسترالیا بە هەمان شێوە بایکۆتی دیپلۆماسی رایگەیاند و دواتر بەریتانیا و کەنەداش هەمان هەڵویستیان ڕاگەیاند، لە کاردانەوەی ئەمەدا پێنجشەممە 9ی دیسەمبەر، وتەبێژی وەزارەتی وەزارەتی دەرەوەی چین وتی "یارییە ئۆڵەمپییەکان شانۆی نمایشی سیاسەتوانان نییە، بەڵکوو کۆبوونەوەی گەورەی وەزشوانان و ئاشقانی وەرزشە"، جەختیشی کردەوە کە "وەرزش پەیوەندیی بە سیاسەتەوە نییە".

وانگ هەروەها وتی کە چین دڵەراوکێ نایگرێ بەم بایکۆتە یەک لەدوای یەکە، "چونکە زۆرینەی دەوڵەتانی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی پشتیوانیی سەرکەوتنی یارییە ئۆڵەمپییە زستانییەکانی پەکینن".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین