ئوسترالیاش هاوشێوەی ئەمریکا بایکۆتی ئۆڵەمپیادی پەکین دەکات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە

ئوسترالیاش دەچێتە ڕیزی ئەمریکاوە و بایکۆتی دیپلۆماسیی مۆندیالی پەکین دەکات و تەنیا بە تیمی وەرزشی بەشداری دەکات.

بەپێی راپۆڕتی فرانس 24، ڕۆژی چوارشەممە 8ی دیسەمبەر سکۆت مۆریسۆن سەرۆک وەزیرانی ئوسترالیا ڕایگەیاندووە کە بەشداریکردنی وڵاتەکەی لە خولی یارییە ئۆڵەمپییە زستانەکان کە پەکین میواندارییان دەکات، تەنیا وەرزشوانان دەگرێتەوە و هیچ بەشدارییەکی دیپلۆماسی و فەرمیی حکومی تێدا نابێت.

بەم بڕیارە کانبێرا چووە ڕێزی واشنتنەوە کە ئەویش دوو شەممە بڕیاری بایکۆتی دیپلۆماسی و فەرمی دا لە ئۆڵەمپیادی پەکیندا.

مۆریسۆن هۆکاری بایکۆتەکەی گێڕایەوە بۆ ناکۆکییەکانی نێوان وڵاتەکەی و چین لە بابەتەکانی: یاسای ئوسترالیا تایبەت بە ڕێگری لە دەستێوەردانی بیانی، بڕیاری ئوسترالیا بە کڕینی ژێردەریایی کارکردوو بە وزەی ئەتۆمی، پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە پارێزگای شینگیانگی مسوڵمان نشین و ئامادەنەبوونی پێشوتری پەکین بۆ دیداری بەرپرسانی ئوسترالیا.

بڕیارە یارییە ئۆڵەمپییە زستانییەکان لە مانگی شوباتی 2022 بەڕیوەبچن و بۆ ئەمساڵ چین میواندارێتیی ئەو یارییانە دەکات.

پاش ئەوەی ئەمریکا بڕیاری بایکۆتی دیپلۆماسیی ئۆڵەمپیادی پەکینی دا، چین هەڕەشەی کرد کە ئەمریکا دەبێت باجی ئەو بڕیارەی بدات.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین