چەند کاتیۆشەیەک ئاراستەى میحوەرى پردێ کرا کوردستانی

نوچەنێت:

چەند کاتیۆشەیەکى ئاراستەى سەنگەرەکانى پێشمەرگە لە میحوەرى پردێ کرا و فەرماندەیەکى سەربازیى دەڵێت: شەش کاتیۆشە بوون، چوار تەقیونەتەوە و دووەکەى تریش نەتەقینەوە.

ئێوارەى ئەمڕۆ سێشەممە حەوتى کانوونى یەکەمى (2021)، سه‌ید بێستوون، جێگری فەرماندەی میحوەری پردێ، به‌ كوردستان24 رایگه‌یاند، كاتژمێر حەوتى ئێواره‌ی شەش  كاتیۆشەیەک ئاراسته‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ كران، بەڵام هیچ زیانێکى  به‌ هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان نه‌گه‌یاندووە.

بەپێى زانیارییەکان سەرجەم کاتیۆشەکان لە سنوورى سوپاى عێراق و حەشدى شەعبى ئاراستەى سەنگەرەکانى هێزى پێشمەرگە کراون.

جێگەى ئاماژەپێدانە، تاوەکو ئێستا هیچ لایەن و گرووپێک بە فەرمى بەرپرسیاریێتى خۆى لە هاویشتنى ئەو کاتیۆشانە بۆ هێزەکانى پێشمەرگە ڕانەگەیاندووە.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین