ئوردن پێشوازى هەرێمى کوردستان لە هەزاران ئاوارە بەرز دەنرخێنێت
نوچەنێت:
سەرۆک بارزانی لەگەڵ کونسوڵی گشتیی ئوردن لە هەولێر، لە دیدارێکدا جەخت لە پەرەپێدانى پەیوەندییەکانى سەرکردایەتیى سیاسى و کوردستان و ئوردن دەکەنەوە.
ئەمڕۆ شەممە (27)ى تشرینى دووەم (2021)، سەرۆک مەسعود بارزانی لە سەلاحەددین پێشوازی لە فواد ئەلمەجالی کونسوڵی گشتیی ئورۆن لە هەولێر کرد.
بارەگاى بارزانى لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، "کونسوڵی گشتیی ئۆردون پێزانینی بۆ ڕۆڵی سەرۆک بارزانی لە خەباتی گەلی کوردستان بۆ گەیشتن بە ئازادی و بەدیهێنانی سەقامگیری و بوژانەوەی هەرێمی کوردستان" دەبڕى.
هەروەها دەشڵێت، کونسوڵى ئوردن "قوربانیدانی هێزی پێشمەرگەی لە شەڕی تیرۆرستانی داعش بەرز نرخاند و سوپاسی هەرێمی کوردستانی کرد کە بە سینگفراوانی میوانداریی سەدان هەزار ئاوارەی کردووە."
هاوكات هەردوولا لەدیدارەکەدا، "وێڕای ئاماژەدان بە دۆستایەتی و پەیوەندییە مێژووییەکانی نێوان گەلی کوردستان و شانشینی ئۆردۆن و دۆستایەتیی دێرینی سەرکردایەتی هەردولا، جەخت لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لە بوارە جیاجیاکان کرایەوە."
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment