زانکۆی راپەڕین بڕیارێکی دەرکرد

نوچەنێت

زانکۆی راپەڕین بڕیاری راگرتنی دەوامی زانکۆی بۆ ماوەی پێنج رۆژ راگەیاند و دەڵین: بۆ پاراستنی سەلامەتی گیانی قوتابیانە.

ئەمڕۆ سێشەممە( 11/تشرینی دووەم/2021) دوابەدوای راگرتنی دەوام لە زانکۆی سلێمانی، زانکۆی راپەڕین، بڕیاری راگرتنی دەوامی تا رێکەوتی( 28/تشرینی دووەم/2021) راگەیاند. 

ماوەی سێ رۆژە قوتابییانی زانکۆی سلێمانی، بۆ بڕینەوەی بەشە دەرماڵەی قوتابیان بایکۆتی خوێندنیان کردووەو خۆپیشاندان دەکەن. بەم هۆیەوە توندوتیژی لێکەوتووەتەوە جەندین قوتابی برینداربوون.

دوابەدوای راگرتنی خوێندن لە زانکۆی سلێمانی، ئەنجومەنی زانکۆی راپەڕین رایگەیاند: دوای هەڵسەنگاندنی بارودۆخ و هەلومەرجی قۆناغەکە و رەچاوکردنی سەلامەتی گیانی خوێندکاران و بە هەندوەرگرتنی داواکاری کەسوکاری خوێندکارەکانمان، بڕیارماندا دەوامی خوێندنی زانکۆ تاکو رێکەوتی (28/11/2021 )رابگیرێت.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین