کەشناسى رەوشى کەشوهەواى بڵاوکردەوە

نوچه‌ نێت

کەشناسیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، سبەی ئاسمان لە نیمچە هەورەوە دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو و لەکاتەکانی بەیانیی زوو لە بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکان تەم دەبێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (هەشتى شوبات/2024) کەشناسی هەرێم رایگەیاند، پێشبینی دەکرێت سبەی هەینی ئاسمان لە نیمچە هەورەوە بگۆڕێت بۆ هەوری تەواو، لەکاتەکانی بەیانیی زووشدا لە هەندێک لە ناوچە شاخاوییەکان ئەگەری دروستبوونی تەم هەیە بۆ ماوەیەکی کورت و لەکاتەکانی دوای نیوەڕۆ لە ناوچە سنوورییەکانی باشووری رۆژئاوای هەرێمی کوردستان ئەگەری کەمێک تۆز و خۆڵ هەیە.

لە لایەکى دیکەوە، محەممەد کەمال، شارەزای بوارى کەشناسی رایگەیاند، هەفتەی داهاتوو دوو شەپۆلی بارانبارین دەستپێدەکەن؛ یەکەمیان دەکەوێتە دووشەممە و سێشەممە کە لاواز دەبێت؛ دووەم شەپۆل دەکەوێتە چوارشەممە و کۆتایی هەفتەی داهاتوو، کە زۆر بەهێز دەبێت و هەموو ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە. 

 بەگوێرەی پێشبینییەکانی ئەو شارەزایەی کەشناسی، کەمترین بارانبارین کە پێشبینی دەکرێت چوارشەممە ببارێت، 50 ملم و زۆرترین 100 ملیم دەبێت. دەشڵێت، "ئەم مانگە بارانی باشمان دەبێت و زۆربەی ناوچەکان دەگرێتەوە."

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ سبەی هەینی بەمشێوەیە دەبێت:

- هەولێر: 16 سیلیزی

- سلێمانی: 13 سیلیزی

- دهۆک: 15 سیلیزی

- کەرکووک: 18 سیلیزی

- هەڵەبجە: 15 سیلیزی

- زاخۆ: 15 سیلیزی

- سۆران: 11 سیلیزی

- حاجی ئۆمەران: 7 سیلیزی

- گەرمیان: 19 سیلیزی

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین