کچە مامۆستایەکی کورد سزای 10 ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێنرا هەواڵ
مامۆستایەکی زمانی کوردی سزای پێنج ساڵ زیندانیکردنی بە تۆمەتی پێکهێنانی گرووپ دژی ئاسایش بەسەردا دەسەپێنرێت، بڕیارە لە ڕۆژانی داهاتوو سزاکەی جێ بە جێ بکرێت.

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ھەنگاو، ڕاپۆرتێکی بڵاوکردووەتەوە تێیدا هاتووە کە سروە پوورمحەممەدی، مامۆستای زمانی کوردی و ئەندامی ڕێکخراوی "نۆژین" لەلایەن دادگای پێداچوونەوەی سنە، سزای5 ساڵ بەندکردنی بەسەردا سەپێنراوە. بڕیارە ئەم سزایە لە ڕۆژانی داهاتوو جێ بە جێ بکرێت.

ساڵی ڕابردوو، سروە پوورمحەممەدی بە تۆمەتی "پێکھێنانی گرووپ بە مەبەستی تێکدانی ئاسایش" سزای 10 ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێنرا.

پێشتریش زارا محەمەدی، بەهۆی گوتنەوەی وانەی کوردی کە زمانی دایکە بە قوتابیان سزای پێنج ساڵ زیندانیکردنی لە لایەن دەوڵەتی ئێرانەوە بەسەردا سەپێنرا.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین