کچێک خنکا هەواڵ

نوچەنێت: ئافرەتان

کچێکی تەمەن (16) ساڵ، لە ئاوی زێی بچووکدا خنکا، تا ئێستا هۆکاری خنکانەکەی ڕانەگەیەنراوە. پۆلیس دەڵێت: پەڕاوی لێکۆڵینەوەمان بۆ ڕووداوەکە کردووەتەوە.

ڕۆژی سێ شەممە(12/1½024) کچێکی تەمەن (16) ساڵ بە ناوی (ل.س) لە قەزای تەق تەق لە ئاوی زێی بچووکدا خنکا و تا ئێستا تەرمەکەی نەدۆزراوەتەوە.

سەبارەت بە هۆکاری خنکانەکەی پۆلیسی کۆیە ڕایگەیاند: ماڵی ئەو کچە لە نزیک ڕوباری زێی بچووکە، تا ئێستا هۆکاری خنکانەکەی نەزانراوە کە ئایا مەلەی کردووە یان کەوتووەتە ناو ئاوەکە.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین