بەهۆی بەشداریکردن لە چالاکییەکانی 8 ی مارس دەستگیرکرا هەواڵ

نوچەنێت: ئافرەتان

ژنێکی دیکە بە هۆکاری بەشداریکردن لە چالاکییەکانی هەشتی مارس، لە شاری سنەی کوردستانی ڕۆژهەڵات دەستگیرکرا.

ڕۆژی (10 /ئازار/2025) ژنێکی دیکە بە ناوی ( لەیلا پاشایی) تەمەنی 45 ساڵ، لە شاری سنەی کوردستانی ڕۆژهەڵات دەستگیرکرا. ئەمە دەبێتە چوارەمین ژن کە بە هۆکاری بەشداریکردن لە چالاکییەکانی هەشتی مارس، ڕۆژی جیهانی ژنان دەستگیردەکرێت.

لە ڕۆژی شەشی ئازارەوە، دەزگا ئەمنییەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات بە ئامانجی ڕێگریکردن لە بەڕیوەچوونی چالاکییەکانی ڕۆژی جیهانی ژنان، بەڵێننامە لە ژنانی چالاک وەردەگرن بۆ بەشداری نەکردن لە چالاکییەکان و ژمارەیەکیش لە ژنان دەستگیرکراون.

لەیلا پاشایی، چوارەمین ژنە کە بەهۆکاری بەشداریکردن لە چالاکییەکانی ڕۆژی جیهانی ژنان دەستگیرکراوە. پێشتریش هەریەک لە چالاکوانان، سوھەیلا موتاعی، باران ساعدی و سۆما محەممەدڕەزایی لەلایەن ھێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کراون. تا ئێستا خێزانەکانیان هیچ زانیارییەکیان لەسەر شوێنی ڕاگرتنیان نییە.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین