ڕێگری لە یادەکانی ڕۆژی جیهانی ئافرەتان دەکرێت هەواڵ

نوچەنێت: ئافرەتان

لە کوردستانی ڕۆژهەڵات، هەڕەشە لە ژنانی چالاک دەکرێت کە هیچ بۆنە و یادێک بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی ژنانەوە سازنەکەن و بەشداریشی تێدانەکەن.

ئەمڕۆ هەینی (7/ئازار/2025) ھێزە ئەمنییەکانی شاری سنە، چالاکانی ژنان ئاگاداردەکەنەوە، کە نابێت هیچ بۆنەیەک بۆ ڕۆژی جیهانی ژنان ئامادەبکەن، هەروەها بەڵێننامەیان بۆ ئەم مەبەستە پێ واژووکراوە. 

بەپێی راپۆرتی ڕێکخراوی هەنگاوی مافی مرۆڤ، هێزە ئەمنییەکانی شاری سنە، ژمارەیەک کەسی چالاک لە بوارەکانی ژنان و کرێکاران، ئاگادارکراونەتەوە، کە نابێت هیچ مەراسیمێک بەبۆنەی یادی هەشتی مارس ڕپژی جیهانی ژنانەوە بەڕیوەببرێت، بەشداریش لە هیچ بۆنەیەکدا نەکەن.

هاوکات بەڵێننامە بە هەریەک لە چالاکان(بەهار زەنگی، سیمین چایچی، سورەیا خدری) پڕکراوەتەوە بۆئەوەی بەشداری لە هیچ یادێکی ڕۆژی ژنانی جیهانی نەکەن.

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین