دوای پێنج ڕۆژ مانەوە لە نەخۆشخانە گیانی لە دەستدا هەواڵ

نوچەنێت: ئافرەتان

ژنێک بە ناوی (ئانیس خەیری حەمۆ) دوای پێنج ڕۆژ مانەوەی لە نەخۆشخانە بە سوتان، لە نەخۆشخانەیەکی دهۆک گیانی لە دەست دا.

ئەمڕۆ دووشەممە(3/ ئازار/2025) ژنێکی تەمەن 55 ساڵ کە پێنج ڕۆژ لە مەوبەر لە کەمپی خانکێ لە ڕووداوێکی ئاگرکەوتنەوەدا سوتا، گیانی لە دەستدا.

ئانیس خەیری خەڵکی (شەنگال)ە، لە دوای هێرشەکەی ڕێکخراوی تیرۆرستی داعش بۆسەر ناوچەکە، لە کەمپی خانکێ لە سنوری پارێزگای دهۆک نیشتەجێبوون، پێنج ڕۆژ لە مەوبەر لە ڕووداوێکی ئاگر کەوتنەوەدا لە ناو خێمەکەی خۆیدا سوتا. ئەمڕۆ گیانی لە دەستدا. هەر لە کەمپی خانکێ بە خاک سپێردرا.

ئانیس خەیری، جگە لە خۆی چوار منداڵیشی لەم ڕووداوە برینداربوون، سیانیان لە نەخۆشخانە نەماون و ڕەوشی تەندروستییان جێگیرە، بەڵام کوڕە گەورەکەی هێشتا لە نەخۆشخانەیە

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین