کوڕێک چاوی خوشکەکەی کوێردەکات هەواڵ

نوچەنێت: ئافرەتان

دوای ئەوەی لەسەر میرات کێشە دەکەوێتە نێوانیان، برایەک پەلاماری خوشکەکەی دەدات و هەردوو چاوی کوێردەکات.

ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە( 26/ئازار/2025) کوڕێک لەسەر تاپۆی خانوو لەگەڵ خوشکەکەی کێشە دەکەوێتە نێوانیان، بەم هۆیەوە کوڕەکە پەلاماری خوشکەکەی دەدات و بە دەرنەفیس هەردووچاوی کوێر دەکات.

بە پێی زانیارییەکان، ئەم خوشک و برایە دانیشتووی گەڕەکی یەکی ئازارن لە شاری کەرکوک، کچەکە تەمەنی پەنجاو نۆ ساڵە. لەسەر کێشەی میرات و تاپۆی خانوو، لەگەڵ براکەی دەبێتە شەڕ و دەمەقاڵێیان بەم هۆیەوە براکەی هەردووچاوی کوێردەکات. لە ئێستادا کچەکە لە نەخۆشخانەی فێرکاری کەرکوک چارەسەری بۆ دەکرێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین