لە ماوەی 10مانگدا 357 ژن کوژراون هەواڵ

نوچەنێت: ئافرەتان

بە پێی فیدراسیۆنی کۆمەڵەکانی ژنانی تورکیا، لەماوەی 10 مانگی ساڵی (357)ژن لە تورکیا کوژراون.

ڕێکخراوی فیدراسیۆنی تاوانەکانی کوشتنی ژنان لە تورکیا، لە ڕاپۆرتێکدا بڵاوی کردەوە، کە لەماوەی 10مانگدا (357) ژن لەلایەن پیاوانەوە کوژراون.  

مردنی 61 لەو ژنانە وەک گوماناوی تۆمارکراون،198 ژن بە چەک و 77 ژن بە چەقۆ کوژراون تێکڕای تەمەنی ئەو ژنە کوژراوانە بە 37 ساڵ تۆمار کراوە.  

بەگوێرەی راپۆرتی ڕێکخراوەکە، 168 لەو ژنانە ھاوسەرگیریان کردووە، 96 کەسیان سەڵت بوون، 26 کەسیان جیابوونەتەوە و 10 کەسیان ھاوسەرگیریان تەنیا لای مەلا کردووەو گرێبەستی فەرمی داداگایان نییە، ھەروەھا 55 کەسیان باری ھاوسەرگیریان نەبووە. واتە لەلایەن پیاوێکەوە کوژراون کە پەیوەندی خۆشەویستی لە نێوانیاندا هەبووە. بەشێکیان لە قۆناغی جیابوونەوەدابوون و هەتا بەشێکیان لەلایەن پیاوانێکەوە کوژراون کە تەنیا ناسیاربوون. 

جێی ئاماژەیە لەم ژمارەیە بەشێکیان لە کوردستانی باکور لە لایەن کەسە نزیکەکانیانەوە کوژراون.

کوشتنی ئافرەتان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەبیانووی شەرەف بەردەوامە، ساڵانە ژمارەیەکی زۆر لە ژن دەبنە قوربانی نەریتی ناموس پەرستی.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین