کوڕێک دایکی زیندانی دەکات هەواڵ

نوچەنێت: ئافرەتان

کوڕێک ماوەی نۆ ڕۆژ دایکی زیندانی دەکات و دەرگای لە سەر دادەخات. کاتێک پۆلیس کوڕەکەی دەستگیرکرد، دایکی پێی گوت "نۆ ڕۆژە دەرگات لەسەر من داخستووە نەتدەگوت ئەو دایکە نابینایەی من، بێ نان و ئاوە؟".

ڕۆژی هەینی (8/تشرینی دووەم/2024) لە شاری کەرکووک کوڕێک ماوەی نۆ ڕۆژ، دەرگا لەسەر دایکی دادەخات بە یارمەتی پۆلیس دایکەک ڕزگاری دەبێت و دەیبەن بۆ خانەی بە ساڵاچوان.

ژنەکە ناوی بەدریە سەعدوڵڵایە، تەمەنی59 ساڵە.  کاتێک پۆلیس دەرگاکە دەشکێنن و ڕزگاری دەکەن دەڵێت "کوڕەکەم نۆ رۆژە دەرگای لەسەرم داخستووە و دەڵێت: تۆ نابینای و ناچیتە دەرەوە. ئێ خوات ھەبێت با کوێر بم، چونکە نابینام و کەسم نییە. بە خوا بمرم کەس نازانێت مردم و بێزار بووم، نۆ رۆژ بەبێ نانم" 

بەدریە سەعدوڵڵا، دووکچ و ئەو کوڕەی هەیە کە زیندانی کردووە. کچەکانی هاوسەرگیریان کردووەو لە دایکیان دووورن. کاتێک دراوسێکان هەواڵ بە پۆلیس دەدەن، پۆلیس دەچێتە ماڵی بەدریەو دەرفاکە دەشکێنن و ڕزگاری دەکەن. ئێستا بەدریە لە خانەی بەساڵاچوانە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین