ژنانی ئەمریکا داوای جیابوونەوە لە هاوسەرەکانیان دەکەن هەواڵ

نوچەنێت: ئافرەتان

دوای شکستی کامالا ھاریس ژنانی ئەمریکا دەیانەوێت پیاوان سزا بدەن، لەبەرئەوەی دەنگیان بە دۆناڵد ترەمپ داوە.

بە پێی ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمزی ئەمریکی، ژمارەیەکی زۆر لە ژنانی ئەمریکا، داوای جیابوونەوەیان لە ھاوسەرەکانیان کردووە، بەھۆی ئەوەی ھاوسەرەکانیان دەنگیان بە دۆناڵد ترەمپ داوە و پشتگیرییان کردووە.

دوای ئەوەی بۆ جاری دووە، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا، بە سەرۆکی ئەمریکا هەڵبژێردرایەوە، ڕێکخراوێکی فیمینستی داوای لە ژنانی ئەمریکا کردووە هەڵوێستیان هەبێت چونکە" مەترسی لەسەر ئایندەی ژنان هەیە لە ئەمریکا".

ئەم بزووتنەوە فیمینستییە داوا لە ژنان دەکات، کە پەیوەندی خۆشەویستی و هاوسەرگیری لەگەڵ پیاوان نەکەن، تا لە بەرامبەردا مافەکانیان بە دەست دەهێنن.

بەپێی ڕاپۆرتەکەی نیۆرک تایمز، بەشێکی زۆری ئەو ژنانەی کە مێردەکانیان دەنگیان بە ترەمپ داوە، داوای جیابوونەوەیان لێدەکەن.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین