پیاوێکی بە تەمەن هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆ دەکات هەواڵ

نوچەنێت: ئافرەتان

دوای ئەوەی هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆی لێدەکات، پۆلیس دەستگیری دەکەن و پۆلیس دوای دەستگیرکردنی هەوڵ دەدەن ئەو وێنانەی لی بسڕنەوە.

وەزارەتی ناوخۆی عیراق ڕایگەیاند: ڕۆژی چوارشەممە (6/ تشرینی دووەم/ 2024) پیاوێکی بەساڵاچوویان دەستگیر کردووە، کە ھەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆی لە کچێکی گەنج کردووە.

وەزارەتی ناوخۆی عێراق، لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە: مەفرەزەی بەیاعی بەشی پۆلیسی کۆمەڵگە لە بەغدا، سەر بە بەشی پەیوەندییەکان و ڕاگەیاندنی وەزارەتی ناوخۆ، کۆتایی بە دۆسیەی کچێک ھێنا، کە لەلایەن پیاوێکی بەساڵاچووی تەمەن 67 ساڵەوە ھەڕەشەی لێدەکرد.

بە پێی ڕاگەیاندراوەکە، پیاوەکە پەیوەندی خۆشەویستی لە گەڵ کچەکەدا ھەبووە. بە جۆرێک لە جۆرەکان وێنە و ڤیدیۆی کچەکەی دەستکەوتووە، بۆیە ھەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆکانی لێکردووە.

دوای ئاگادارکردنەوەی پۆلیس لە لایەن کچەکەوە، پۆلیسی کۆمەڵگا ڕێکاری یاسایی پێویستی گرتووەتەبەر و توانیویانە پیاوە بەساڵاچووەکە دەستگیر بکەن و ناوەڕۆکی مۆبایلەکەی بسڕنەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین