ژنێکی کوردی ئێزدی بەتەمەن ترین مرۆڤە لە جیهان هەواڵ

بەهرە حەمەڕەش

دوای سەرژمێری دانیشتوان لە ڕۆژانی ڕابردوودا، دەرکەوت کە ژنێکی کوردی ئێزدی بەتەمەن ترین مرۆڤە لە جیهاندا.

ژنێکی ژاپۆنی تەمەنی 116 ساڵە، وەکو بەتەمەنترین مرۆڤ لە جیهاندا ناوی چووە کتێبی (گینس) بەڵام لە دوای سەرژمێری لە هەرێمی کوردستان، ئێستا دەزانرێت بە تەمەنترین مرۆڤ لە جیهاندا ئەو ژنە کوردەیە.

ژنە ئێزدییەکە ناوی (ڕەوشێ قاسم)ە، لەدایکبووی ساڵی 1887، خەڵکی شەنگالە تاوەکو ئێستا لەژیاندا ماوە و تەمەنی 137 ساڵە، تیمەکانی سەرژمێری ئەم زانیارییەیان پشتڕاستکردووەتەوە. 

کەسوکاری ڕەوشێ قاسم دەڵێن، ئەو بە پێی خۆی ھاتووچۆ دەکات. زۆرینەی ڕووداوەکانی ڕابردووی لەیاد ماوە و یەکێک لە ئاواتەکانی ئەوەیە جارێکی دیکە بچێتەوە شنگال و ئەو تەمەنەی کە ماویەتی لەوێ بەسەری ببات.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین