هه‌ندێك له‌ لایه‌نه‌ شیعه‌كان داوایه‌كى مه‌حاڵ ده‌كه‌ن عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

هه‌ندێك له‌ لایه‌نه‌ شیعه‌كانى عێراق داواى هه‌ڵبژاردنێكى ترى پێشوه‌خته‌ ده‌كه‌ن، سه‌ركرده‌یه‌كى ده‌وڵه‌تى یاسا و چاودێرێكى سیاسیش ئه‌مه‌ به‌ مه‌حاڵ ده‌زانن.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 23ى تشرینى دووه‌م ماڵپه‌ڕى به‌غداد توده‌ى عێراق له‌ راپۆرتێكدا باسى له‌وه‌ كردووه‌ هه‌ندێك له‌ لایه‌ن شیعه‌كانى "چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى"داوا ده‌كه‌ن هه‌ڵبژاردنێكى ترى پێشوه‌خته‌ بكرێت و هێشتا سوورن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى ئه‌نجام ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ى له‌ 10ى تشرینى یه‌كه‌م كراوه‌، پووچه‌ڵ بكرێته‌وه‌.

محه‌مه‌د سه‌یهود سه‌ركرده‌ له‌ هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا كه‌ نوورى مالیكى سه‌رۆكایه‌تى ده‌كات، له‌ لێدوانێكى بۆ ماڵپه‌ڕه‌كه‌ باس له‌وه‌ ده‌كات داوایه‌كى له‌م شێوه‌یه‌ "مه‌حاڵه‌". چونكه‌ په‌رله‌مان هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه‌، جیا له‌مه‌یش هه‌مان حكومه‌ت و كۆمیسیۆن به‌شێك ده‌بن له‌ پرۆسه‌كه‌.

ئیبراهیم ساعیدى چاودێرى سیاسى لێدوانى بۆ به‌غداد توده‌ى داوه‌ و دووپاتى ده‌كاته‌وه‌، داواى هه‌ڵبژاردنێكى ترى پێشوه‌خته‌ هیچ پاڵپشتییه‌كى یاسایى نییه‌.

راپۆرته‌كه‌ ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌یش ده‌كات بڕیاره‌ له‌سه‌ره‌تاى هه‌فته‌ى داهاتوو  ئه‌نجامى كۆتایى هه‌ڵبژاردن رابگه‌یێندرێت و هێشتا نازانرێت كاردانه‌وه‌ى هێزه‌ ناڕازییه‌كان له‌ به‌رانبه‌ر راگه‌یاندنه‌كه‌ چى ده‌بێت.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین