ئەو کەسەى بە چەقۆ هاوڕێیەکى خۆى کوشت دەستگیرکرا کوردستانی

نوچەنێت:

دوو هاوڕێ، کە  لە گەڕەکێکى هەولێر دواى ئەوەى دەبێتە شەڕیان بە چەقۆ و لە ئەنجامدا یەکیان گیان لەدەستدەدات، پۆلیسى هەولێر لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، "تاوانبارەکە خۆى ڕادەستى بنکەی ئاسایشی کەورگۆسک کردووە."

ئەمڕۆ شەممە (20)ى تشرینى دووەم (2021)، لە گەڕەکى سێتاقان لە پارێزگاى هەولێر، دوو هاوڕێ کە  پیشەیان فرۆشتنى میوە و سەوزەیە لەسەر عەرەبانە، دەبێتە شەڕیان و بە چەقۆ یەکتر دەدەن.

بەڕێوەبەرایەتیى پۆلیسى هەولێر لەسەر ئەو رووداوە ئەمڕۆ ڕاگەیاند، دوای ئەوەی لە حاڵەتێکی شەڕکردن ئاگادارکرینەوە، دەستبەجێ گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە و "دەرکەوت دوو هاوڕێ بۆتە شەڕیان و لە ئەنجامدا یەکێکیان بە ناوی (ش. ج. ص) چەقۆی بەرکەوتووە و گیانی لەدەست داوە."

پۆلیسى هەولێر سەبارەت بە چارەنووسى تۆمەتبارەکە دەڵێت، هەر زوو دەستمان بە لێکۆڵینەوەى ورد کرد، دواتر بۆمان دەرکەوت "تۆمەتبارەکە خۆی ڕادەستی بنکەی ئاسایشی کەورگۆسک" کردووە.

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین