چوار لیواى هاوبەش بۆ ناوچە کوردستانییەکان پێکدەهێندرێ کوردستانی

نوچەنێت:

دواى دروستکردنى دوو لیواى هاوبەش بۆ ناوچە کوردستانییەکان، وەزارەتى پێشمەرگە و وەزارەتى بەرگرى عێراق ڕێکەوتوون لەسەر دروستکردنى چوار لیواى دیکەى هاوبەش بۆ پڕکردنەوەى بۆشاییە ئەمنی ناوچە کوردستانییەکان.

ئەمڕۆ شەممە (20)ى تشرینى دووەم (2021)، لیوا تەڵعەت عەبدولخاڵق، نوێنەری ھەردوو وەزارەتی پێشمەرگە و ناوخۆ لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنی ھاوبەشی عێراق بۆ ماڵپەڕى (PDK)، دروستکردنى چوار لیواى دیکەى هاوبەش بۆ پڕکردنەوەى بۆشایی ئەمنى ناوچە کوردستانییەکان پشتڕاستکردەوە و دەشڵێت، ناوەکانیان تۆمارکراوە تاوەکو دەست بە ڕاهێنان بکەن.

لیوا تەڵعەت عەبدولخاڵق روونیشدەکاتەوە، ناوچە کوردستانییەکان بە دوو لیوا بەڕێوە ناچێت و پێویستى بە شەش لیوای ھاوبەش ھەیە، وەک ھەنگاوی یەکەم ئەم دوو لیوایە دروستکراوە، چونکە لە دوای (١٦)ی ئۆکتۆبەر ئاسان نییە و کاتی پێویستە تاوەکو ھێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق یەک بگرنەوە و ئەو ناوچانە بپارێزن.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین