له‌گه‌ڵ په‌سه‌ندكردنى ئه‌نجامه‌كانى هه‌ڵبژاردن ئاستى گرژییه‌كان به‌رز ده‌بێته‌وه
نوچه‌نێت
چاودێرانى سیاسى پێیانوایه له‌گه‌ڵ په‌سه‌ندكردنى ئه‌نجامه‌كانى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى عێراق چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئاستى گرژییه‌كانیش له لایه‌ن میلیشیاكانه‌وه به‌رزتر ببێته‌وه و سه‌ركرده‌یه‌كى ره‌وتى سه‌دریش ده‌ڵێ، "ئه‌وانه‌ى به ئه‌نجامه‌كه رازی نیین، قه‌یران له‌دواى قه‌یران دروست ده‌كه‌ن".
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 17ى تشرینى دووه‌م رۆژنامه‌ى عه‌ره‌ب كه له له‌نده‌ن ده‌رده‌چێت پێشبینى ئه‌وه ده‌كات، میلیشیاكانى سه‌ربه ئێران له‌گه‌ڵ په‌سه‌ندكردنى ئه‌نجامه‌كانى هه‌ڵبژاردن ئاستى گرژییه‌كان به‌رزتر بكه‌نه‌وه.
فه‌هد جبوورى چاودێرى سیاسى له لێدوانێكى بۆ رۆژنامه‌كه ده‌ڵێ، "له چه‌ند رۆژى داهاتوودا چاوه‌ڕوانى گرژیى زیاتر ده‌كه‌ین، ئه‌مه كاتێك ده‌بێت كه ئه‌نجامه‌كان په‌سه‌ند بكرێن" دووپاتیشى ده‌كاته‌وه تا ئێستا نازانرێ جۆرى گرژییه‌كان چۆن ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌وه ده‌زانرێت كه تا ئێستا له‌نێو لایه‌نه شیعه‌كان چاره‌سه‌رێك بۆ كێشه‌كان بوونى نییه.
عیسام حوسێن سه‌ركرده له ره‌وتى سه‌در له لێدوانێكى بۆ شه‌فه‌ق نیوز باسى له‌وه كردووه، لایه‌نه دۆڕاوه‌كان به دواى یه‌كه‌وه قه‌یران دروست ده‌كه‌ن بۆئه‌وه‌ى حكومه‌تى ته‌وافووقى بسه‌پێنن.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment