ئه‌ركى پارتى و ته‌قه‌دوم له‌ به‌غدا ئاسان نییه‌ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

به‌ پێچه‌وانه‌ى لێكدانه‌وه‌كانى تر، رۆژنامه‌ى شه‌رق ئه‌وسه‌ت پێیوایه‌ ئه‌ركى پارتى دیموكراتى كوردستان و هاوپه‌یمانى ته‌قه‌دوم هێنده‌ ئاسان نییه‌ له‌ به‌غدا، كه‌ هه‌ر یه‌كه‌یان براوه‌ى یه‌كه‌مى پێكهاته‌كه‌ى خۆیانن، به‌ڵكو بابه‌ته‌كه‌ به‌ چه‌ندان بنه‌ماى تره‌وه‌ به‌نده‌.

له‌ ماوه‌ى رابردوودا كاتێك باس له‌ پرۆسه‌ى پێكهێنانى حكومه‌تى عێراق كراوه‌، هه‌میشه‌ وه‌ك وێنه‌یه‌كى رۆشن باس له‌ پێكهاته‌ى كورد و سوننه‌ كراوه‌، كه‌ براوه‌ى یه‌كه‌میان پارتى دیموكراتى كوردستانه‌ به‌ 33 كورسى و ئه‌ویتریان براوه‌كه‌ى هاوپه‌یمانى ته‌قه‌دومه‌ به‌ 38 كورسى. بۆیه‌ زۆربه‌ى تێگه‌یشتنه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ن كه‌ براوه‌ى یه‌كه‌مى كورد و براوه‌ى یه‌كه‌مى سوننه‌ له‌ چاوه‌ڕوانى چاره‌سه‌رى كێشه‌كانى ناو ماڵى شیعه‌ن.

كه‌چى ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 13ى تشرینى دووه‌م، رۆژنامه‌ى شه‌رق ئه‌وسه‌ت له‌ راپۆرتێكدا باس له‌وه‌ ده‌كات كارى پارتى و ته‌قه‌دوم ئه‌وها ئاسان نییه‌ كه‌ ته‌نیا په‌یوه‌ندى به‌ ژماره‌ى كورسییه‌كانه‌وه‌ بێت، به‌ڵكو كێشه‌كه‌ په‌یوه‌ندى به‌ چه‌ندان بنه‌ماى تره‌وه‌ هه‌یه‌ كه‌ له‌وانه‌یه‌ به‌ ته‌نیا مامه‌ڵه‌ى كورسى هاوسه‌نگیان تێبكه‌وێ.

سه‌باره‌ت به‌ كورد، رۆژنامه‌ى شه‌رق ئه‌وسه‌ت پێیوایه‌ به‌ هۆى ئه‌وه‌ى پارتى 32 كورسى به‌ده‌ستهێناوه‌ ئه‌وا پێگه‌ى دانوستادنى بۆ هه‌موو پۆسته‌كان به‌ سه‌رۆكایه‌تى كۆماریشه‌وه‌ به‌هێزتره‌، هه‌لى زیاترى له‌به‌رده‌م دایه‌، به‌ڵام “ئه‌و كێشه‌یه‌ى رووبه‌ڕووى پارتى ده‌بێته‌وه‌ ته‌نیا به‌ ئاستى كورسییه‌كان پێوانه‌ ناكرێت، به‌ڵكو به‌ كۆمه‌ڵێك پێوه‌رى تره‌ كه‌ له‌وانه‌یه‌ له‌ناو هه‌رێم ناهاوسه‌نگى دروست بكات”. رۆژنامه‌كه‌ دووپاتیشى ده‌كاته‌وه‌ بۆ مه‌سه‌له‌ى سوننه‌كانیش هه‌مان شێوه‌یه‌.

به‌گوێره‌ى ئه‌و توافووقه‌ى كه‌ له‌دواى 2003 كراوه‌، سێ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ى عێراق "په‌رله‌مان و كۆمار و حكومه‌ت" به‌سه‌ر سێ پێكهاته‌ى سه‌ره‌كى"سوننه‌ و كورد و شیعه‌" دابه‌ش ده‌كرێت. سه‌رۆكایه‌تى كۆمار بۆ كورده‌ و له‌ چه‌ند رۆژى رابردوودا هه‌ر یه‌كه‌ له‌ پارتى و یه‌كێتى به‌ جیا شاندیان ره‌وانه‌ى به‌غدا كردووه‌، بۆ دانوستاندنى پێكهێنانى حكومه‌تى عێراق.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین