روسیا: هەوڵی چارەسەرکردنی کێشەی پەنابەران دەدەین عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

گوتەبێژی کۆشکی کرملین رایگەیاند: روسیا لە هەوڵی چارەسەرکردنی دۆخی ئەو پەنابەرانەدایە کە لەسەر سنوری نێوان پۆڵەنداو بیلاروس گیریان کردووە.

دیمتری بیسکۆڤ، گوتەبێژی کرملین بە راگەیاندنەکانی وڵاتەکی گوتووە: ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی روسیا نیگەرانە بەرامبەر بە رەوشی پەنابەرانی سەر سنوری بیلاروس و پۆڵەندا.

ماوەی هەفتەیەکە نزیکەی 2500 پەنابەر کە زۆربەیان کوردی کوردستانی باشورن، لەسەر سنورەکانی نێوان پۆڵەنداو بیلاروس، گیریان کردووەو لەلایەن پاسەوانانی سنوری پۆڵەندا رێگرییان لێدەکرێت بۆ ئەوەی دەربازی وڵاتی ئەڵمانیا بن.

بە گوێرەی گوتەبێژەکەی کرملین، سەرۆکی روسیا لەگەڵ سەرۆکی بیلاروس، ئەلیکسەندەر لۆکاشنکۆ، لە گفتوگۆدایە بۆئەوەی چارەسەرێک بۆ دۆخی ئەو پەنابەرانە بدۆزنەوە.

رێکخراوی نەتەوە یەکەگرتووەکان هۆشداری، لە روودانی کارەساتی مرۆیی لەسەر ئەم سنورانە دەدات و دەڵێت: رەوشی پەناخوازان بەهۆی سەرماو برسێتییەوە خراپە.

رۆژی رابردوو، وڵاتانی بەشداربوو لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی رایانگەیاند: حکومەتی  بیلاروس، بەشێوەیەکی رێکخراو کۆچبەران بۆ مەرامی سیاسی خۆیان بەکاردەهێنن و ژیانیان دەخەنە مەترسییەوە.

سەرچاوە:العربیە

https://www.alarabiya.net/arab-and-world/2021/11/11/موسكو-نبذل-جهو%D8

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین