لە هەولێر مۆزەخانەیەکى هاوچەرخ دروست دەکرێت کوردستانی

نوچەنێت:

بە گوێرەى ڕاگەیەندراوێکى وەزارەتى شارەوانى و گەشتوگوزارى حکوومەتى هەرێمى کوردستان، وا بڕیارە مۆزەخانەیەک بە ناوى مۆزەخانەى هاوچەرخى هەولێر دروست بکرێت، وەزیرى شارەوانیش دەڵێت: "ئەم ئەم مۆزەخانەیەک دەبێتە یەکێک لە شاکارەکانى ته‌لارسازیى‌ لە هه‌ولێر."

ساسان عەونى وەزیرى شارەوانى گەشتوگوزارى حکوومەتى هەرێمى کوردستان ڕایگەیاند: دیزاینی مۆزه‌خانه‌ی هه‌ولێر ته‌واوكراوه‌ و کە زیاتر له‌ پێنج هه‌زار شوێنی شوێنه‌واریمان هه‌ن و بۆ راكێشانی گه‌شتیاری بیانی و ده‌وروبه‌ر له‌ پلانماندایه‌ په‌ره‌ی زیاتر به‌و سێكته‌ره‌ بده‌ین.

هەروەها لە ڕاگەیاندراوەکەى وەزارەتى شارەوانى و گەشتوگوزار هاتووە، تاوەکو ئێستا نەتواندراوە سوود لەو خاکە دەوڵەمەندەى کوردستان بە شوێنەوار وەربگیرێت، بۆ راكێشانی گه‌شتیاری بیانی و ده‌روروبه‌ر و ته‌نانه‌ت گه‌شتیاری ناوخۆش سوودی لێوه‌ربگیرێت.

بە وتەى وەزیرى شارەوانى و گەشتوگوزار، مۆزەخانەى هاوچەرخى هەولێر لە قۆناغى دیزایین دایە و به‌ چوونه‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌وه،‌ دەبێتە یه‌كێك له‌و شاكاره‌ ته‌لارسازیانه‌ كه‌ له‌ شاری هه‌ولێر جێبه‌جێده‌كرێت.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین