سەرۆک نێچیرڤان بارزانى: به خۆشحاڵييه‌وه پێشوازى لە ڕێککەوتنى حکومەتى هەرێم و عێراق دەکەم
نوچەنێت:
ئێوارەى ئەمڕۆ سێشەممە (چوارى نیسان/2023) سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان پەیامێکى بڵاوکردەوە و دەڵێت، "به خۆشحاڵييه‌وه پێشوازى له ڕێككه‌وتنى ئه‌مڕۆى نێوان حكوومه‌تى فيدراڵيى عێراق و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌م بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى هه‌نارده‌كردنى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان."
سەرۆکى هەرێمى کوردستان، لە بەشێکى تر‌ى پەیامەکەید ستایشى ڕۆڵى سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراقى فيدراڵ و سه‌رۆك وه‌زيرانى هه‌رێمى كوردستان، کە "به گيانێكى ئه‌رێنى بۆ چاره‌سه‌رى، توانييان بگه‌نه لێكگه‌يشتن و ڕێككه‌وتن، ده‌ستخۆشييان لێده‌كه‌م."
دەقى په‌يامەکەى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان:
به خۆشحاڵييه‌وه پێشوازى له ڕێككه‌وتنى ئه‌مڕۆى نێوان حكوومه‌تى فيدراڵيى عێراق و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌م بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى هه‌نارده‌كردنى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان.
ستايشى ڕۆڵى به‌ڕێزان سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراقى فيدراڵ و سه‌رۆك وه‌زيرانى هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌م كه به گيانێكى ئه‌رێنى بۆ چاره‌سه‌رى، توانييان بگه‌نه لێكگه‌يشتن و ڕێككه‌وتن، ده‌ستخۆشييان لێده‌كه‌م.
سوپاس و پێزانين بۆ تيمه‌كانى هه‌ردوولا كه گفتوگۆيه‌كى سه‌ركه‌وتوويان به‌ڕێوه برد و ئه‌م ڕێككه‌وتنه‌ى لێكه‌وته‌وه. هيوادارين وه‌ك خۆى جێبه‌جێ بكرێت و ببێته ده‌ستپێكى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى ديكه‌ش.
دووپاتى ده‌كه‌ينه‌وه هه‌رێمى كوردستان وه‌ك هه‌ميشه ئاماده‌يه بۆ چاره‌سه‌ر به گفتوگۆ و لێكگه‌يشتن له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور كه له به‌رژه‌وه‌نديى ته‌واوى عێراقدايه و ده‌بێته هۆى سه‌قامگيريى سياسى و ئابووريى وڵات.
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆکی هه‌رێمى كوردستان
2023/4/4
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment