مەسرور بارزانى: به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ك پشتیوانی خۆمان بۆ مسته‌فا كازمی دووپات ده‌كه‌ینه‌وه عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت:

مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پیشتیوانى خۆى بۆ مستەفا کازمى، سەرۆک وەزیرانى عێراق دووپات دەکاتەوە و دەشڵێت، هێرشکردنەسەر ماڵى سەرۆک وەزیرانى عێراق هەوڵێکى ترسنۆکانە بوو.

ئەمڕۆ یەکشەممە حەوتى تشرینى دووەم (2021)، مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان، لە رێوڕەسمى دانانى بەردى بناغەى قوتابخانەیەک لە گوندى ڕاگەیاند، هەوڵێکی ترسنۆکانە دراوە بۆ تیرۆرکردنی سەرۆکوەزیرانی عێراق بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، ئێمە بە تووندترین شێوە ئەم هەوڵە تیرۆریستییانە سەرکۆنە دەکەین."

هەروەها مەسرور بارزانى ڕاشیگەیاند، "به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ك پشتیوانی خۆمان بۆ مسته‌فا كازمی بۆ چه‌سپاندن و پێشخستنی دیموكراسیه‌ت و سه‌قامگیری له‌ وڵات دووپات ده‌كه‌ینه‌وه‌".

جێگەى ئاماژەپێدانە، بەرەبەیانى ئەمڕۆ، بە سێ فڕۆکەى بێفڕۆکەوان هێرشکرایە سەر ماڵى مستەفا کازمى سەرۆک وەزیرانى عێراق لە ناوچەى سەوز، بەبێ ئەوەى هیچ زیانێک بەر خۆیى و هاوکارەکانى بکەوێ.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین