قەرزەکانی مامی گەورە بۆ 28 ترلیۆن بەرزدەبنەوە! شیکاری ئابوری
چین ئەو دۆلارەی لە هەناردەکردنی کاڵاکانی بۆ بازارەکانی جیهان دەستدەکەوێت، بەکاری دەهێنێتن بۆ فشارخستنە سەر سیاسەتەکانی ئەمریکا و پاشگەزبوونەوەی ناچاری کۆنگرێس لە ناوچە ستراتیژییەکان.

نوچەنێت

قەرزەکانی حکومەتی فیدڕاڵی ئەمریکا، لە بەرزبوونەوەی بەردەوام دان، لە کانونی دووەمی2021ـدا، قەرزە گشتییەکانی ئەمریکا گەیشتنە نزیکەی 27.78 تریلیۆن دۆلاری ئەمریکی، ئەمەش واتە زیادبوونی قەرزەکان بە بڕی 4.56 تریلیۆن بەراورد بە ساڵی ڕابردوو. 

بەرزبوونەوەی ئاستی قەرزە گشتییەکانی ئەمریکا لەم چەند ساڵەی دواییدا، بۆتە یەکێک لەکێشە سیاسییە دیارەکانی ئەمریکا و، لەهەمان کاتیشدا مشتومڕێکی زۆری خستۆتە نێوان دیموکراتەکان و کۆمارییەکان، لە پێناو کەمکردنەوە و کۆنترۆڵکردنی ڕێژەی قەرزەکان. 

لە دوای یابان چین بە پلەی دووەم دێت، بۆ قەرزە دەرەکییەکانی ئەمریکا بە بڕی1.1 تریلیۆن دۆلار. حکومەتی چین ئەو دۆلارەی لە ڕێگەی هەناردەکردنی کاڵای وڵاتەکەی دەستی دەکەوێت، لە بەرامبەردا سەنەدی دراوی دەکرێت، ئەم پڕۆسەیە هۆکارە بۆ گەشەسەندنی ئابووری چین بە خێراییەکی سەرسوڕهێنەر، چونکە کڕینی سەنەدی پارە بە دۆلار، واتە بەرزکردنەوەی دراوی دۆلار، بەرامبەر بە یوانی چینی، لەبەرامبەردا نرخی کاڵای هەناردەکردنی چینی کەمتر دەبێت و فرۆشتنی کاڵا زیاد دەکات، لەم پڕۆسەی ئاڵۆگۆڕی بازرگانییەدا، خەڵکی ئەمریکی بڕە پارەیەکی کەمتر لە بەدەستهێنانی کاڵای چینی خەرج دەکەن. 

ڕێژەی قەرزەکان ئەمریکا لە 1990 -2020

چین وەک بانکێک وایە بۆ بازاڕەکانی ئەمریکا!

ئەم سیاسەتەی چین مەترسی لەسەر بازاڕەکانی ئەمریکا دروست کردووە و، فاکتەرێکی سەرەکیشە لە بەردەوامی ئاڵۆزیەکانی ئەمریکا و چین لە پرسە سیاسی و بازرگانییەکانی تایوان و هۆنگ کۆنگ و بازاڕەکانی تری ئاسیا. 

چین ڕێژەی قەرزەکانی ئەمریکا بۆ وڵاتەکەی بەکار دەهێنێت، بۆ فشار خستنە سەر ئەمریکا لە پێناو پاشگەزبوونەوە، لە سیاسەتی دژ بە چین لە ناوچە ستراتیژییەکان.

سەرچاوەی داتاکان: Statista 2021

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین