ڕووسیا دژى ئەمەریکا داوایەک لە دراوسێکانی ئەفغانستان دەکات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت:

روسیا داوا لە وڵاتانی دراوسێی ئەفگانستان دەکات میوانداریی هێزە سەربازییەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و پەیمانی باکووری ئەتلەنتیک (ناتۆ) نەکەن لەسەر خاکەکانیان، دوای ئەوەی ئەمریکا و پەیمانی ناتۆ لە ئەفغانستان کشانەوە.

بەپێی هەواڵی ئاژانسی ڕووسیا تودەی، سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕوسیا وتوویەتی "داوا لە وڵاتانی دراوسێی ئەفغانستان دەکەین ڕێگە بە بوونی سەربازیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و پەیمانی باکوری ئەتڵەنتیک (ناتۆ) نەدەن، کە دەیانەوێت دوای بەجێهێشتنی ئەفغانستان روو لەو وڵاتانە بکەن".

هەر لە پرسی پەیوەندیداری روسیا و ئەفغانستاندا دامیر کابولۆڤ، نێردەی تایبەتیی سەرۆکی ڕووسیا ڤلادیمیر پوتین بۆ کاروباری ئەفغانستان و بەڕێوەبەری بازنەی دووەمیی کیشوەری ئاسیا لە وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاند، وڵاتەکەی یارمەتیی مرۆیی پێشکەشی ئەفغانستان دەکات و داوای لە وڵاتانی ڕۆژئاواییش کرد سامانە بلۆککراوەکانی ئەفغانستان ئازاد بکەن.

جێگەى ئاماژەپێدانە، وەکو بەشێک لە ڕێککەوتنی دەوحە، ئیدارەی ترەمپ ڕەزامەندی دەربڕیبوو سەرەتا و لە مانگی تەمووزی 2020 دا ژمارەی هێزە سەربازییەکانی ئەمریکا لەسەر خاکی ئەفغانستان لە 13 هەزار بۆ 6500 سەرباز کەمبکرێنەوە و ئەگەر تاڵیبان پابەندی ڕێککەوتنەکە بێت ئەوە لە مانگی ئایاری 2021 تەواوی هێزەکانی ئەمریکا لەو وڵاتە بکشێنەوە.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین