چین بۆ ئەمریکا: نابێ لە نەتەوە یەکگرتووەکان جێگایەک هەبێت بۆ تایوان عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت:

چین ڕەخنە دەگرێت لە هەوڵەکانی ئەمریکا بۆ بەهێزکردنی بەشداریی تایوان لە نەتەوە یەکگرتووەکان و دەشڵێت، ئەو دورگەیە مافی نییە ڕۆڵی لە نەتەوە یەکگرتووەکان هەبێت.

ئاژانسی بلومبێرگ دەڵێ، ما شیاوجوانگ، وتەبێژی نووسینگەی کاروباری تایوان لە پەکین، لە ڕاگەیەنراوێکی ڕۆژنامەنووسیدا وتوویەتی، "نەتەوە یەکگرتووەکان ڕێکخراوێەکی نێودەوڵەتییە و لە دەوڵەتانی خاوەن سەروەری پێکهاتووە، بەڵام تایوان بەشێکە لە چین، حکومەتی چینی میللی تاکە حکومەتی شەرعییە کە نوێنەرایەتی تەواوی چین دەکات. تایوان مافی نییە لە نەتەوە یەکگرتووەکاندا هەبێت".

وتەکانی ئەو وتەبێژە چینییە وەڵام بوون بۆ بانگەوازی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئەنتۆنی بلینکن کاتێ داوای لە وڵاتان کرد بینە ڕیزی ئەمریکاوە بۆ فشارکردن بۆ ئەوەی ڕۆڵێکی گەورەتر بدرێتە تایوان لە نەتەوە یەکگرتووەکان.

وتەبێژە چینییەکە وتیشی "تایوان پێویستە وازبهێنێت لە وەهمی پشتبەستن بە ئەمریکا لە پێناوی سەربەخۆیی".

هەروەها ڕۆژنامەی "گلۆباڵ تایمز"ی سەر بە حیزبی شیوعی چین لە سەروتاری خۆیدا بەرپەرچی ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکای داوەتەوە و وتوویەتی، چین یەک هەنگاویش پاشەکشە ناکات لەبارەی پرسی تایوانەوە و جەختیشی کردووەتەوە کە زۆرینەی ئەندامانی نەتەوە یەکگرتووەکان بانگەوازەکەی بلینکن ڕەتدەکەنەوە.

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین