سەرۆکى هەرێمى کوردستان و کونسولى ئوردن کۆبوونەوە کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆکى هەرێمى کوردستان لە کۆبوونەوەیەکەدا لەگەڵ کونسولى گشتیى تازەى ئوردن، "پێزانینى هەرێمى کوردستانى بۆ پشتگیریى بەردەوامى خاوەنشکۆ شا عەبدوڵلاى دووەم شاى ئوردن لە کاتە سەختەکاندا، دووپات کردەوە."

ئەمڕۆ دووشەممە رێکەوتى (25/تشرینى یەکەم/2021)، سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان پێشوازیکرد لە  فوئاد ئەلمەجالى، کونسولى گشتیى تازەى شانشینى ئوردنیى هاشمى لە هەرێمى کوردستان.

لە ڕاگەیێندراوێکدا سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان دەڵێت، "کونسولى گشتیى ئوردن وێڕاى دەربڕینى خۆشحاڵى بە دەستبەکاربوونى، دووپاتى کردەوە کە بە پەرۆشییەوە بۆ کارکردن لەگەڵ دامەزراوەکانى هەرێمى کوردستان و بەرەوپێشبردنى پەیوەندییەکان دەڕوانێت."

دەربارەى پەیوەندییەکانى هەرێمى کوردستان و ئوردن، سەرۆکى هەرێمى کوردستان و کونسولى ئوردن جەتیان لەوەکردەوە، کە "پەیوەندییەکان مێژوویین و بەهاى هاوبەش کۆیاندەکاتەوە و دەرفەتى فراوانکردنى بوارەکانى پەیوەندى و هاریکاریى هاوبەشیان زیاترە کە سوودى بۆ هەرێمى کوردستان، عیراق و ئوردن دەبێت."

هەروەها ڕاگەیێندراوەکەى سەرۆکایەتیى هەرێم ئاماژە بەوەشدەکات، لە دیدارەکەدا، "هەڵبژاردنەکانى عیراق، هەوڵەکان بۆ دامەزراندنى حکوومەتى داهاتووى فیدراڵ، پرۆسەى کوتان بە ڤاکسینى دژە پەتاکە، کار و چالاکیى ڕەوەندى ئوردنى لە هەرێمى کوردستان و پرسى سەقامگیرى لە ئوردن و عیراق و ناوچەکە بەگشتى"، تاوتوێكران.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین