چین و ڕووسیا مانۆڕی دەریایی ئەنجامدەدەن
نوچەنێت:
ئەم پێشکەوتنە نوێیە لەکاتێکدایە هەر لەم مانگەدا هەردوو وڵات مەشقیان لە دەریای ژاپۆن ئەنجام داوە سەبارەت بە هاریکاریی دەریایی نێوانیان، هەروەها بە گشتیش لە سەروبەندی ئاڵۆزبوونی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ وڵاتانی ڕۆژئاوا، پەیوەندییە سەربازی و دیپلۆماسییەکانی نێوان هەردوو وڵاتیان بەهێزکردووە.
ژاپۆن بە وردی چاودێریی مانۆڕە دەریاییەکانی چین و روسیا دەکات و هەفتەی رابردوو رایگەیاند، کە گرووپێکی پێکهاتوو لە ١٠ کەشتیی چینی و رووسی بە تەنگەی تسوجارو دا تێپەڕیوون، کە دەکەوێتە نێوان دەریای ژاپۆن و زەریای هێـمن و بەنێوان دوو دەرگەی هۆکایدۆ و هۆنشیو تێپەڕدەبێت لە باکووری ژاپۆن.
وەزارەتی بەرگریی روسیاش جەخت دەکاتەوە لە تێپەڕبوونی چەند کەشتییەکیان بۆ یەکەمجار بە تەنگەی تسوجارو دا و دەڵێت ئەو تەنگەیە ڕووبەرێکی ئاویی نێودەوڵەتییە.
وەزارەتەکە دەشڵێت "ئەرکی ئەو مانۆڕە بریتییە لە پیشاندانی ئاڵای هەردوو دەوڵەتی چین و روسیا، پارێزگاریکردن لە ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەی ئاسیا و زەریای هێمن، و پاسەوانیکردن لە چالاکییە ئابوورییە دەریاییەکانی هەردوو وڵات".
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment