خۆپیشانده‌رانى میلیشیاكان به‌ ته‌نیا ده‌مێننه‌وه‌ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

له‌ كاتێكدا خۆپیشاندانى میلیشیاكان له‌ به‌رده‌م ناوچه‌ى سه‌وزى به‌غدا له‌ دژى ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى په‌رله‌مان به‌رده‌وامه‌، رۆژنامه‌یه‌كى عه‌ره‌بى ئاشكراى ده‌كات، ئه‌و خوپیشانده‌رانه‌ به‌ ناچاریى ره‌وانه‌ كراون، سه‌رۆكى حه‌شدی شه‌عبیش ده‌ڵێ، “ده‌بێت له‌ چوارچێوه‌ى یاسا مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌نجامه‌كانى هه‌ڵبژاردن بكرێت”.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 23ى تشرینى یه‌كه‌م "ئۆكتۆبه‌ر" رۆژنامه‌ى عه‌ره‌بى جه‌دید له‌ راپۆرتێكدا باس له‌وه‌ ده‌كات ئه‌و خۆپیشاندانه‌ى له‌ به‌غدا له‌ دژى ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى عێراق ده‌كرێت، پاڵپشتى جه‌ماوه‌رى نییه‌ و هیچ چالاكوان و حزبێكى ناڕازى له‌گه‌ڵ نییه‌.

ئه‌و رۆژنامه‌یه‌ ئاشكراى ده‌كات، ئه‌و كه‌سانه‌ى خۆپیشاندان ده‌كه‌ن، یانیش مانیان گرتووه‌، چه‌كدارى حه‌شدى شه‌عبیین و به‌ ناچاریى ره‌وانه‌ ده‌كرێن و له‌ رووى سیاسییه‌وه‌ "به‌كارهێنراون".

له‌ كاتێكدا چه‌ند میلیشیایه‌ك هه‌ڕه‌شه‌ له‌ كۆمیسیۆن و حكومه‌ت ده‌كه‌ن، به‌هۆى ئه‌نجامه‌كانى هه‌ڵبژاردنه‌وه‌، فالح فه‌یاز سه‌رۆكى ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى حه‌شدى شه‌عبى رایگه‌یاند، بوونى حه‌شدى شه‌عبى بۆ پاراستنى ئاشته‌وایى و دیموكراسییه‌ نه‌وه‌ك به‌رگریكردن ته‌نیا له‌ خۆى. بۆیه‌ فالح فه‌یاز دووپاتى كرده‌وه‌ كه‌ هه‌ڵوێستى حه‌شد ته‌نیا ئه‌وه‌یه‌ ده‌بێت له‌ چوارچێوه‌ى یاسا مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌نجامه‌كانى هه‌ڵبژاردن بكرێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین