چین و ڕووسیا لەگەڵ تاڵیبان کۆدەبنەوە و ئەمریکا بەشدار نابێت عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت:

وڵاتانی ڕووسیا و چین و پاکستان لە مۆسکۆ کۆبوونەوە بۆ تاوتوێکردنی دوا پەرەسەندنەکانی ئەفغانستان لەسایەی دەسەڵاتی تاڵیباندا، بەڵام ئامریکا بەشداریی کۆبوونەوەکە ناکات.

بەپێی بەیاننامەی وەزارەتی دەرەوەی روسیا نێردەکانی هەر سێ وڵات بۆ ئەفغانستان بەشدارییان کردووە و هەموویان هاوڕابوون بەوەی گرنگی بدەن بە پێشکەشکردنی هاریکاریی مرۆیی و ئابووریی بەپەلە بۆ ئەفغانستان.

سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕووسیا دوای کۆبوونەوە سێ لایەنەکە بە ڕۆژنامەنووسانی وت "جارێ کاتی نەهاتووە باس لە داننان بە تاڵیباندا بکەین، ئێمە لە پەیوەندیداین لەگەڵیان وەکوو زۆربەی دەولەتە کاریگەرەکانی ناوچەکە و هانیان دەدەین پابەند بن بەو بەڵێنانەی کاتی وەرگرتنی دەسەڵات دابوویان".

نوێنەرانی تاڵیبانیش بانگهێشتی کۆبوونەوەکان کراون و ئامادەییشیان دەربڕیوە بۆ ئەو کارە.

ئەمریکا ڕایگەیاندووە بەهۆی گرفتی لۆجستییەوە ناتوانن بەشداری لە کۆبوونەوەکاندا بکەن، بەڵام لەوانەیە لە کۆبوونەوەکانی ئاییندەدا باشداری بکەن.

سێرگی لاڤرۆڤ وتی کە وڵاتەکەی بەداخە بۆ بەشدارینەکردنی ویلایەتە یەکگرتووەکان لە گفتوگۆ نێودوڵەتییەکان لەبارەی ئەفگانستان کە لە مۆسکۆ و لەگەڵ بەرپرسانی تاڵیبان بەڕێوەدەچێ.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین