سكاى نیوز: توركیا به‌هۆى فشارى ئه‌مریكاوه‌ له‌ گاره‌ كشاوه‌ته‌وه‌ تورکیە
ماڵپه‌ڕى سكاى نیوزى عه‌ره‌بى ئه‌مڕۆ بڵاوى كردووه‌ته‌وه‌، توركیا له‌به‌ر فشارى ئه‌مریكا له‌ چیاى گاره‌ كشاوه‌ته‌وه‌، چونكه‌ ئه‌مریكا نه‌یویستووه‌ له‌سه‌ر به‌رژوه‌ندى سه‌روه‌ریى عێراق ئۆپراسیۆنه‌كانى توركیا فراوان بێت.

سكاى نیوز ئه‌مڕۆ دووشه‌م 15ى شوبات له‌ هه‌واڵێكدا باس له‌وه‌ ده‌كات جیا له‌و هۆكارانه‌ى كه‌ له‌لایه‌ن میدیاى كوردى و توركی به‌ پێچه‌وانه‌ى یه‌كتره‌وه له‌سه‌ر كۆتاییهاتنى ئۆپراسیۆنه‌كه‌ى توركیا‌ بڵاو ده‌كرێنه‌وه‌.

چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك ده‌ڵێن هۆكارى كشانه‌وه‌ى توركیا له‌ چیاى گاره‌ و كۆتایهێنان به‌ ئۆپراسیۆنه‌كه‌ى به‌هۆى ئه‌مریكاوه‌ بووه‌، "چونكه‌ واشنتن هاتووه‌ته‌ سه‌ر هێڵ و هانى ئه‌نكه‌ره‌ى داوه‌ سه‌روه‌ریى عێراق له‌به‌رچاو بگرێت و جیا له‌وه‌یش ئه‌نكه‌ره‌ ترسى هه‌یه‌ و نایه‌وێ بازنه‌ى ناكۆكییه‌كانى له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا ئاڵۆزتر بێت"

ئه‌نكه‌ره‌ ترسى هه‌یه‌
بازنه‌ى كێشه‌كانى له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا فراوانتر بێت

رۆژى 10ى ئه‌م مانگه‌ توركیا ده‌ستى به‌ ئۆپراسیۆنێك كرد به‌ ناوى "چڕنووكى هه‌ڵۆ 2" یه‌كه‌م جار بوو توركیا هێز له‌ چیاى گاره‌ دابه‌زێنێ، به‌ڵام به‌ره‌به‌یانى دوێنێ وه‌زاره‌تى به‌رگرى توركیا كۆتایى ئۆپراسیۆنه‌كه‌ى راگه‌یاند گوایه‌ ئامانجه‌كانى پێكاوه‌.

به‌ڵام سه‌رچاوه‌كانى په‌كه‌كه‌ ده‌ڵێن ئۆپراسیۆنه‌كه‌ى توركیا به‌ ئامانجى ئه‌وه‌ بووه‌ ئه‌و دیلانه‌ له‌ناوبه‌رێت كه‌ له‌ پیاوانى سه‌رباز و هه‌واڵگرى بوون ماوه‌یه‌ك بوون له‌ گاره‌ له‌ لایه‌ن په‌كه‌كه‌وه‌ گیرابوون.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین