سه‌ربه‌خۆكان خۆیان بۆ پێكهێنانى فراكسیۆنێك ئاماده‌ ده‌كه‌ن عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

دوو لایه‌نى نوێى براوه‌ى هه‌ڵبژاردن و سه‌ربه‌خۆكان، كه‌ له‌ سه‌رووى 50 كورسییان هه‌یه‌، كار بۆ ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن هاوپه‌یمانییه‌كى به‌هێز له‌ناو په‌رله‌مانى عێراق پێكبهێنن.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 18ى تشرینى یه‌كه‌م "ئۆكتۆبه‌ر" مه‌نار عوبه‌یدى گوته‌بێژى بزووتنه‌وه‌ى ئیمتداد كه‌ لایه‌نێكى سیاسى نوێیه‌ له‌ په‌رله‌مانى عێراق و له‌ خۆپیشانده‌ران پێكهاتووه‌، له‌ كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى كه‌ له‌ به‌غدا به‌ڕێوه‌چوو ئاشكراى كرد، كار بۆ پێكهێنانى هاوپه‌یمانى ده‌كه‌ن.

به‌گوێره‌ى زانیارییه‌ راگه‌یێندراوه‌كانى كۆمیسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ عێراق، ژماره‌ى كورسییه‌كانى لایه‌نه‌ نوێیه‌كان و سه‌ربه‌خۆكان له‌سه‌رووى 50 كورسى ده‌بێت، بزووتنه‌وه‌ى ئیمتداد نۆ كورسى، ئیشراقه‌ى كانوون شه‌ش كورسى، سه‌ربه‌خۆكان 38 كورسى.

 مه‌نار عوبه‌یدى دوێنێ له‌ لێدوانێكى بۆ ماڵپه‌ڕى سكاى نیوز باسى له‌وه‌ كردووه‌، ئه‌وان ئاماده‌ نیین بچنه‌ حكومه‌ته‌وه‌ به‌ڵكو ده‌یانه‌وێ ئۆپۆزسیۆنێكى به‌هێز له‌ناو په‌رله‌مان پێكبهێنن، بۆیه‌ كار بۆ هاوپه‌یمانى ده‌كه‌ن و به‌گوێره‌ى په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مانیش نابێت فراكسیۆنه‌كه‌یان له‌ 25 كورسى كه‌متر بێت.

 ئه‌مڕۆ له‌ كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى كه‌ به‌شێكى له‌ ماڵپه‌ڕى شه‌فه‌ق نیوز بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، باس له‌وه‌ ده‌كات ده‌توانن 70 كورسى كۆبكه‌نه‌وه‌ و تێڕوانینیان بۆ پێكهێنانى حكومه‌تيش روونه‌. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین