مستەفا کازمی بڕیاریدا عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

مستەفا کازمی بڕیاریدا سەرجەم ئەو گەنجانە ئازادبکرێن، کە لە کەرکوک لە لایەن حەشدی شەعبییەوە دەستگیرکرابوون.

دوای هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق لە ١٠-١٠-٢٠٢١، رەشبگیری گەنجە کوردەکانی کەرکوک دەستپێکرد کە لە بانگەشەی هەڵبژاردندا بەشداربوون.

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ ئەم مەبەستە لەگەڵ مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عیراق لە پەیوەندیدا بووم داوای ئاساییکردنەوەی دۆخی کەرکوکی دەکرد.

دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە، ١٣-١٠-٢٠٢١، مستەفا کازمی، بڕیاری ئازادکردنی سەرجەم ئە گەنجانەی دا کە لە شاری کەرکوک دەستگیرکرابوون. 

هەر ئەمڕۆ شاخەوان عەبدوڵڵا، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی کەرکوک لە سەر لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا گوتی: پارتی خەڵکی خۆی لە کەرکوک بە جێناهێڵێت و ئەمڕۆ دۆخەکە ئاسایی دەکرێتەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین