كۆمیسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كان : ئێستا سه‌رجه‌م ئامێره‌كان كار ده‌كه‌ن عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

جه‌لیل عه‌دنان خه‌له‌ف سه‌رۆكى كۆمیسیاران له‌ كۆمیسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق رایگه‌یاند، ئێستا سه‌رجه‌م ئامێره‌كانى ده‌نگدان كار ده‌كه‌ن.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 10ى تشرینى یه‌كه‌م، جه‌لیل عه‌دنان خه‌له‌ف سه‌رۆكى كۆمیسیاران له‌ كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى رایگه‌یاند، سه‌رجه‌م ئامێره‌ له‌كاركه‌وتووه‌كان چاككراونه‌ته‌وه‌ و ئێستا به‌ ته‌واوى كار ده‌كه‌ن.

ئه‌و روونكردنه‌وه‌ى جه‌لیل عه‌دنان خه‌لف دواى ئه‌وه‌ دێت، له‌ ته‌واوى شاره‌كانى عێراق كێشه‌ى له‌كاركه‌وتنى ئامێرى ده‌نگدان هه‌بوو، كه‌چى جه‌لیل عه‌دنان ره‌تى ده‌كاته‌وه‌ ژماره‌یه‌كى زۆر بێت و ده‌ڵێ، "كێشه‌یه‌كى ته‌كنیكى بوو له‌ هه‌ندێك ئامێر كه‌ ژماره‌یان زۆر كه‌م و سنوورداره‌".  

سه‌باره‌ت به‌ هۆكاره‌كه‌یش ده‌ڵێ، "سیسته‌مى ئه‌لیكترۆنى له‌ ئامێرى ده‌نگدان هه‌ڵه‌ى مرۆیى قبووڵ ناكات و ئێستا ته‌واوى ئامێره‌كان كار ده‌كه‌ن و داوا له‌ هاووڵاتیان ده‌كه‌م به‌ره‌و بنكه‌كانى ده‌نگدان بچن و ده‌نگ بده‌ن".

ئه‌مڕۆ له‌ عێراق پێنجه‌م هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى له‌ دواى كه‌وتنى رژێمى به‌عس به‌ڕێوه‌ ده‌چێت و عێراق به‌ سه‌ر 83 بازنه‌ى هه‌ڵبژاردن دابه‌ش بووه‌ و نزیكه‌ى 25 ملیۆن كه‌س مافى ده‌نگدانیان هه‌یه‌ و زیاتر له‌ سێ هه‌زار و 200 كاندید پێشبڕكێ له‌سه‌ر 329 كورسى ده‌كه‌ن.


 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین