كازمى : منیش یه‌كه‌م كه‌س بووم ده‌نگم دا عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق له‌ به‌غدا ده‌نگى دا و له‌ وته‌یه‌كدا داواى له‌ ده‌نگده‌ران كرد کە"ئه‌و هه‌له‌ له‌ ده‌ست خۆیان نه‌ده‌ن".

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 10ى تشرینى یه‌كه‌م له‌ رۆژى ده‌نگدانى گشتى له‌ هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى عێراق، مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق ده‌نگى دا و گوتى، "منیش یه‌كێكم له‌ یه‌كه‌م ده‌نگده‌ره‌كان كه‌ ده‌نگم داوه‌".

مسته‌فا كازمى داواى له‌ عێراقییه‌كان كرد به‌ فراوانى به‌شدارى له‌ هه‌ڵبژاردن بكه‌ن و گوتى " ده‌نگتان نرخى خۆى هه‌یه‌ و ئه‌و هه‌له‌ له‌ ده‌ست خۆتان مه‌ده‌ن".

مسته‌فا كازمى گوتیشى، "ئه‌مه‌ یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردنى عێراقه‌ كه‌ به‌ بێ قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆ به‌ڕێوه‌ ده‌چێت".

ئه‌مڕۆ له‌ عێراق پێنجه‌م هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى له‌ دواى كه‌وتنى رژێمى به‌عس به‌ڕێوه‌ ده‌چێت و عێراق به‌ سه‌ر 83 بازنه‌ى هه‌ڵبژاردن دابه‌ش بووه‌ و نزیكه‌ى 25 ملیۆن كه‌س مافى ده‌نگدانیان هه‌یه‌ و زیاتر له‌ سێ هه‌زار و 200 كاندید پێشبڕكێ له‌سه‌ر 329 كورسى ده‌كه‌ن.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین