تاڵيبان و ئەمريكا يەكەم كۆبوونەوەى راستەوخۆ ئەنجام دەدەن
نوچەنێت:
ئەمڕۆ شەممە نۆى تشرينى يەكەمى (2021) ماڵپەڕى (حوڕە) بڵاويكردەوە، نێد پڕايس وتەبێژى وەزارەتى دەرەوەى ئەمريكا رايگەياند، "ئەمرۆ شاندى ئەمريكا لەگەڵ بەرپرسانى باڵاى بزووتنەوەى تاڵيبان لە دەوحەى پايتەختى قەتەڕ كۆدەبنەوە".
سەبارەت بە ناوەڕۆكى كۆبوونەوەكەش ئاماژەى بەوە كرد، "لە كۆبوونەوەکەدا فشار دەخەنە سەر تاڵيبان بۆ ئەوەى رێز لە هەموو ئەفغانييەكان بگرن، لەوانەش ئافرەتان، هەروەها حكومەتێكى بنكە فراوان دروستبكەن، بۆ ئەوەى بتوانن پاڵپشتى فراوان بەدەست بهێنن".
سەبارەت بە دۆخى ئەو وڵاتەش وتەبێژەكەى وەزارەتى دەرەوە گوتى، "ئەفغانستان رووبەڕووى قەيرانى پاشەكشەى ئابوورى و قەيرانى مرۆيى بوويتەوە، فشار دەخەينە سەر تاڵيبان بۆ ئەوەى رێگە بدەن دەزگا مرۆييەكان بە ئازادى لە هەموو ناوچەكان بسوڕێنەوە، بۆ ئەوەى هاوكارييەكان بگەيننە شوێنى مەبەست".
سەبارەت بە دانپێدانى ئەمريكا بە حكومەتى نوێى ئەفغانستان، پرايس جەختى لەسەر ئەوە كردەوە، "لەو كۆبوونەوەيە هيچ ئاماژەيە نابێت ئەمريكا دان بە حكومەتى تاڵيبان بنێت، چونكە تا ئێستا بۆمان روونييە، تاڵيبان بۆ كارەكانى شەرعييەت لە كوێ وەربگرێت".
وەزارەتى دەرەوەى ئەمريكا روونيشى كردەوە، "شاندى ئەمريكا فشار دەخنە سەر تاڵيبان بۆ ئەوەى رێگە بە هاونیشتيمانانى ئەمريكى و هاوپەيمانييەكان بدات، ئەفغانستان جێبهێڵن".
هەرچەندە ئەمريكا پێیوايە تاڵيبان لەرێگەدانى جێهێشتنى هاونیشتیمانيانى ئەمريكا زۆر هاوكاربووە، بەڵام تا ئێستاش دڵنيا نيين لە بەرانبەر پرسى دەرچوونى ئەو هاووڵاتییانەى لەو وڵاتە ماونەتەوە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment