كۆمیسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كان: كارتى ده‌نگدان نافرۆشرێت عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى كۆمیسیاران رایگه‌یاند، 17 ملیۆن كارتى بایۆمه‌ترى ده‌نگدان دراوه‌ته‌وه‌ و ره‌تیشى ده‌كاته‌وه‌ كارته‌كه‌ كڕین و فرۆشتنى پێبكرێت.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 30 ى ئه‌یلوول دادوه‌ر جه‌لیل عه‌دنان خه‌له‌ف سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى كۆمیسیارانى كۆمیسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق له‌ كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى كه‌ له‌ به‌غدا به‌ڕێوه‌چوو، رایگه‌یاند، ته‌واوى رێكارییه‌كان بۆ به‌ڕێوه‌چوونى پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن ته‌واوكراون و ده‌شڵێ، "تا ئێستا 17 ملیۆن كارتى ده‌نگدان دراونه‌ته‌وه‌ خاوه‌نه‌كانیان ئه‌مه‌یش ژماره‌یه‌كى كه‌م نییه‌".
سه‌باره‌ت به‌ كڕین و فرۆشتنى كارتى ده‌نگدان سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى كۆمیسیاران ره‌تى ده‌كاته‌وه‌، دیارده‌ى له‌م جۆره‌ بوونى هه‌بێت و ده‌ڵێ، “سیسته‌مى بایۆمه‌ترى ده‌رفه‌ت به‌مه‌ نادات” ، ئه‌و قسانه‌یش به‌ "پرۆپاگه‌نده‌" وه‌سف ده‌كات كه‌ باس له‌ بوونى ئه‌م دیارده‌یه‌ ده‌كه‌ن.
بڕیاره‌ له‌ 10ى مانگى داهاتوو هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى په‌رله‌مانى عێراق به‌ڕێوه‌ بچێت و ئه‌مه‌ پێنجه‌م هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مان ده‌بێت.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین