عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

فرقه‌ى عه‌باس كه‌ میلیشیاى حه‌شدى شه‌عبى سه‌ر به‌ مه‌رجه‌عى باڵایه‌ ئه‌مڕۆ رايگه‌یاند، چوار فرۆكه‌ى بێ فڕۆكه‌وان له‌ نزیك مه‌زارگه‌ى ئیمام حوسێن له‌ كه‌ربه‌لا خراونه‌ته‌ خواره‌وه‌. به‌ڵام ناسنامه‌ى ئه‌و لایه‌نه‌ى ئاشكرا نه‌كردووه‌ كه‌ درۆنه‌كانى فڕاندووه‌.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 28ى ئه‌یلوول ماڵپه‌ڕى شه‌فه‌ق نیوز راگه‌يێندراوێكى فرقه‌ى عه‌باسى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ هێزێكى میلیشیایى سه‌ر به‌ مه‌رجه‌عى باڵاى شیعه‌ و پێشتر له‌ چوارچێوه‌ى حه‌شدى شه‌عبى بوون و ئێستا ئه‌ركیان پاراستنى شوێنه‌ پیرۆزه‌كانى شیعه‌یه‌. 
لە راگەیێندراوەکە ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ كراوه‌ چوار فڕۆكه‌ى بێ فڕۆكه‌وان له‌ كه‌ربه‌لا خراونه‌ته‌ خواره‌وه‌.  دووپاتى ئه‌وه‌ ده‌كرێته‌وه‌ "كه‌ فڕۆكه‌كان به‌ هى دوژمن تۆمار نه‌كراون، ته‌نیا ئه‌وه‌ نه‌بێت ره‌زامه‌ندى فه‌رمیان نه‌بووه‌".
ده‌شڵێ، "فرقه‌كه‌مان ئه‌مساڵ سیسته‌مى رادارى نوێ و زۆر پێشكه‌وتووى هه‌یه‌ بۆ پاراستنى ئه‌و ناوچه‌ زۆر گرنگه‌، به‌ڵام ناچار نه‌بووین به‌كارى بهێنین و ته‌نیا سیسته‌مى ئاساییمان به‌كارهێناوه‌".
ماوه‌ى ساڵێكه‌ له‌ عێراق له‌لایه‌ن میلیشیاكانه‌وه‌ درۆن بۆ هێرشه‌كانیان به‌كارده‌هێنرێت و چه‌ندان جاریش هه‌ر به‌ درۆن  هێرش كراوه‌ته‌ سه‌ر هه‌ولێر.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین