كازمى : ملیاران دۆلار به‌ قاچاخ ره‌وانه‌ى ده‌ره‌وه‌ كراوه‌ کوردستان- عێراق

نوچه‌نێت

ئه‌مڕۆ له‌ میانه‌ى كۆنگره‌یه‌كى تایبه‌ت به‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى، مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق رایگه‌یاند ملیاران دۆلار به‌ قاچاخ له‌لایه‌ن رژێمى پێشووه‌وه‌ ره‌وانه‌ى ده‌ره‌وه‌ كراوه‌ و گوتیشى، "یه‌كێك له‌ دۆسیه‌كانى گه‌نده‌ڵى ئاشكرا كراوه‌، كه‌ به‌ درێژایى 17 ساڵ شاراوه‌ بووه‌".

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 15ى ئه‌یلوول له‌ به‌غدا كۆنگره‌ى گێڕانه‌وه‌ى پاره‌ى بردراوى عێراق به‌ ئاماده‌بوونى مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق و ئه‌حمه‌د ئه‌بوغه‌یت ئه‌میندارى گشتى كۆمكارى وڵاتانى عه‌ره‌بى به‌ڕێوه‌چوو، بڕیاره‌ دوو رۆژ بخایه‌نێ.
له‌ كۆنگره‌كه‌دا مسته‌فا كازمى گوتى، "به‌ ملیاران دۆلار به‌ قاچاخ له‌ لایه‌ن رژێمى پێشووه‌وه‌ ره‌وانه‌ى ده‌ره‌وه‌ كراوه‌" گوتیشى، "حكومه‌ت لیژنه‌یه‌كى تایبه‌تى پێكهێناوه‌، یه‌كێك له‌ دۆسیه‌كانى گه‌نده‌ڵى ئاشكرا كراوه‌، كه‌ به‌ درێژایى 17 ساڵ شاراوه‌ بووه‌".
سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى عێراقیش له‌ وتارێكى له‌ كۆنگره‌كه‌ گوتى، "بوونى دوو ره‌گه‌زنامه‌ى به‌رپرسان كێشه‌یه‌كه‌ له‌به‌رده‌م به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى و هه‌ندێك وڵاتیش هاوكارى عێراق ناكه‌ن و داڵده‌ى گه‌نده‌ڵى ده‌ده‌ن".
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین