لیژنه‌یه‌كى كازمى دواى نه‌مانى حكومه‌ته‌كه‌یشى به‌رده‌وام ده‌بێت کوردستان- عێراق

نوچه‌نێت

سه‌رچاوه‌كان له‌ حكومه‌تى عێراقه‌وه‌ ئاشكرایان كردووه‌، ئه‌و لیژنه‌یه‌ى مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى پێكیهێناوه‌، دواى نه‌مانى حكومه‌ته‌كه‌یشى به‌رده‌وام ده‌بێت، وه‌زاره‌تى دادیش ئاشكراى ده‌كات جووڵه‌ى دیپلۆماسى ده‌ستى پێكردووه‌ بۆ گێڕانه‌وه‌ى پاره‌ى بردراوى عێراق.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 30ى تشرینى یه‌كه‌م "ئۆكتۆبه‌ر" چه‌ندان رۆژنامه‌ى عێراقى و عه‌ره‌بى باسیان له‌ هه‌وڵه‌كانى عێراق بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى كردووه‌. له‌وانه‌ رۆژنامه‌ى عه‌ره‌بى جه‌دید باس له‌وه‌ ده‌كات، نزیكه‌ى 300 ملیار دۆلارى عێراق له‌ ده‌ره‌وه‌یه‌ كه‌ له‌ چه‌ند قۆناغ و شێوازێكى جیاواز ره‌وانه‌ى ده‌ره‌وه‌ كراون.

سه‌رچاوه‌یه‌كى باڵا له‌ حكومه‌تى عێراق بۆ رۆژنامه‌كه‌ى ئاشكرا كردووه‌، ئه‌و لیژنه‌یه‌ى مسته‌فا كازمى له‌كۆتایى مانگى ئابى ساڵى 2020 بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى پێكیهێناوه‌ له‌ كاره‌كانى به‌رده‌وام ده‌بێت و په‌یوه‌ندى ته‌نیا به‌ حكومه‌تى كازمى نییه‌.

ئه‌حمه‌د لعێبى گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى دادى عێراق ئاشكراى كردووه‌، له‌ مانگى ئه‌یلوولى رابردووه‌وه‌، جووڵه‌ى دیپلۆماسى عێراق بۆ گێڕانه‌وه‌ى پاره‌ى بردراو ده‌ستى پێكردووه‌ و قسه‌ له‌گه‌ڵ ئوردن و سویسرا و چه‌ندان وڵاتى تر كراوه‌ كه‌ گومان ده‌كرێت پاره‌ى عێراقى تێدا بێت.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین