فه‌رمانى گرتن و لێكۆڵینه‌وه‌ بۆ 98 به‌رپرسى عێراقى ده‌درێت عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى عێراق ئاشكراى كرد، 98 فه‌رمانى گرتن و بانگهێشتكردن بۆ لێكۆڵینه‌وه‌، بۆ به‌رپرسانى عێراق ده‌رچووه‌ كه‌ پێنج له‌و به‌رپرسانه‌ وه‌زیرن.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 13ى كانوونى دووه‌مى 2022 رۆژنامه‌ى شه‌رق ئه‌وسه‌ت زانیارییه‌كانى ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى عێراقى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌، كه‌ ئاشكراى كردووه‌ 98 فه‌رمانى گرتن و لێكۆڵینه‌وه‌ بۆ به‌رپرسانى عێراق ده‌رچووه‌.

پێنج كه‌س له‌و به‌رپرسانه‌ وه‌زیرن، یه‌كێك له‌وان عادل روكابییه‌ كه‌ له‌ كابینه‌ى ئێستاى مسته‌فا كازمى وه‌زیرى كار و كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تییه‌ كه‌ بڕیارى بانگهێشتكردنى بۆ دراوه‌. وه‌زیرێكیش له‌ كابینه‌ى عادل عه‌بدولمه‌هدى بووه‌ و له‌گه‌ڵ سێ وه‌زیرى كابینه‌كانى پێشووتر. جگه‌ له‌مانه‌ بریكاری وه‌زیرێك و نۆ په‌رله‌مانتارى پێشوو بڕیاریان بۆ ده‌ركراوه‌.

ناوى 15 پارێزگاریش له‌نێو لیسته‌كه‌یه‌ كه‌ دوو پارێزگاریان ئێستا له‌ پۆسته‌كه‌یانن، له‌گه‌ڵ هه‌شت پارێزگارى پێشوو و پێنجى پێشووتر. 21 به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ئێستا، 15 به‌ڕێوه‌به‌ر له‌ كابینه‌ى پێشوو، حه‌وتى پێشووتر، 12 فه‌رمانیش بۆ ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكان ده‌رچووه‌.

به‌گوێره‌ى راپۆرتى رێكخراوى شه‌فافیه‌تى نێوده‌وڵه‌تى عێراق له‌ ریزبه‌ندى 11مینى وڵاتانى گه‌نده‌ڵدایه‌.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین