ئه‌م هه‌فته‌یه‌ چه‌ند بڕیارێكى گرنگ له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردن ده‌درێت عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

سه‌رچاوه‌یه‌كى سیاسى ئاشكراى كردووه‌ ئه‌م هه‌فته‌یه‌ به‌ ئاماده‌بوونى مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق و نوێنه‌رایه‌تى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان، كۆبوونه‌وه‌ى باڵاى لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانى عێراق ئه‌نجام ده‌درێت و گرنگترین بڕیار له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردن ده‌درێت.

شه‌وى رابردوو 23ى ئاب سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار بۆ ماڵپه‌ڕى شه‌فه‌ق نیوزى ئاشكرا كردووه‌، له‌م دوو رۆژه‌دا كۆبوونه‌وه‌ى باڵاى ته‌واوى لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانى عێراق ئه‌نجام ده‌درێت و چه‌ند بڕیارێكى گرنگ سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ و واده‌ى به‌ڕێوه‌چوونه‌كه‌ى ده‌ده‌رێت.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ى قسه‌ى بۆ شه‌فه‌ق نیوز كردووه‌، باسى له‌وه‌ كردووه‌ بانگهێشتنامه‌ ئاراسته‌ى هه‌موو ئه‌و لایه‌نانه‌نیش كراوه‌ كه‌ بایكۆتى هه‌ڵبژاردنیان كردووه‌. سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌یش نوێنه‌رانى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و ئه‌نجومه‌نى باڵاى دادوه‌رى له‌ عێراق و كۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌شدار ده‌بن.
بڕیاره‌ له‌ 10ى تشرینى یه‌كه‌مى داهاتوو هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى په‌رله‌مانى عێراق به‌ڕێوه‌بچێت و تا ئێستا گومان هه‌یه‌ له‌وه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ سه‌ركه‌وتوو نه‌بێت و له‌ واده‌ى خۆى بكرێت.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین