له‌دوایین ساتدا.. په‌رله‌مانى عێراق هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ حكومه‌تى كازمى ده‌كات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

ئه‌مڕۆ ئه‌ندامێكى لیژنه‌ى به‌دواداچوونى جێبه‌جێكردنى كارنامه‌ى حكومه‌ت له‌ په‌رله‌مانى عێراق ئاشكراى كردووه‌، له‌م رۆژانه‌ لیژنه‌كه‌یان راپۆرتى هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ حكومه‌ته‌كه‌ى كازمى به‌ سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان ده‌دات و دواتریش بۆ راى گشتى بڵاو ده‌كرێته‌وه‌.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 23ى ئاب، محه‌مه‌د كه‌ریم ئه‌ندامى لیژنه‌ى به‌دواداچوونى جێبه‌جێكردنى كارنامه‌ى حكومه‌ت و پلانى ستراتیژى له‌ په‌رله‌مانى عێراق له‌ لێدوانێكى بۆ ماڵپه‌ڕى به‌غداد توده‌ى عێراقى ئاشكراى كردووه‌، لیژنه‌كه‌یان به‌ر له‌ كۆتايى هاتنى ئه‌م خووله‌ى په‌رله‌مان راپۆرتێكى هه‌ڵسه‌نگاندنى بۆ حكومه‌ته‌كه‌ى كازمى ئاماده‌ كردووه‌ و به‌م نزیكانه‌ به‌ سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانى ده‌دات و دواتریش بۆ راى گشتى بڵاو ده‌كرێته‌وه‌.

ئه‌و په‌رله‌مانه‌ دووپاتى ده‌كاته‌وه‌ له‌ راپۆرته‌كه‌دا به‌ ژماره‌ و داتا رێژه‌ى جێبه‌جێكردنى كارنامه‌ى حكومه‌ته‌كه‌ى كازمى خراوه‌ته‌ڕوو و هه‌روه‌ها باس له‌و بڕگه‌ گرنگانه‌یش ده‌كرێت كه‌ تا ئێستا جێبه‌جێ نه‌كراون.

بڕیاره‌ رۆژى 10ى تشرینى یه‌كه‌مى ئه‌مساڵ هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى په‌رله‌مانى عێراق بكرێت و به‌ر له‌وه‌ به‌ چه‌ند رۆژێك په‌رله‌مانى عێراق خۆى هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه‌.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین