بەرپرسانى هەرێمى کوردستان و عێراق هاوخەمى بۆ نێچیرڤان بارزانى دەردەبڕن
نوچه‌نێت
دەقى سەرەخۆشیى و هاوخەمى سەرۆک و بەرپرسانى هەرێمى کوردستان و عێراق
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بەداخێكی زۆرەوە سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ یەكشەممە ٧ـی شوباتی ٢٠٢١ كەسایەتیی دیار و نیشتیمانپەروەری كوردستان و دەڤەری سلێمانی و پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول، سەردارئاغای كوڕی حەمەی ئاوڕەحمانئاغای سلێمانی و، برای خوالێخۆشبوو نازدارخانی خێزانی ڕەحمەتی كاك ئیدریس، ئەمری خودای گەورەی بەجێ گەیاندووە و بە هۆی نەخۆشییەوە كۆچی دوایی كردووە.
وێڕای سوپاسگوزارییم بۆ هەموو خەڵكی خۆشەویستی كوردستان، بەهۆی پەتای كۆرۆنا و پابەندبوون بە ڕێنماییە تەندروستییەكان و لەپێناو سەلامەتیی هاووڵاتیان، پرسەی خوالێخۆشبوو سەردارئاغا بەڕێوە ناچێت.
لە خودای مەزن داواكارم سەبر و ئارامی بە هەموو لایەك بدات و خوالێخۆشبووش بە بەهەشتی بەرین شاد بكات.
انا للە و انا الیه را‌جعون
مسعود بارزانی
٧ـی شوباتی ٢٠٢١
برای به‌ڕێزم كاك نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان
به‌داخه‌وه هه‌واڵی كۆچی دوایی سه‌ردار ئاغای حه‌مه‌ی ئاوڕه‌حمان ئاغای خاڵی به‌ڕێزتانم پێگه‌یشت.
خوالێخۆشبوو كه‌سایه‌تییه‌كی ناسراو و نیشتیمانپه‌روه‌ری كوردستان و له بنه‌ماڵه‌یه‌كی دیار و تێكۆشه‌ری شاری سلێمانی بوو، شوێن ده‌ستیان له خه‌بات و تێكۆشان و پێگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تیان له ناوچه‌ی سلێمانی و سه‌رانسه‌ری

كوردستان دیار و به‌رچاو بووه.
به‌م بۆنه خه‌مناكه‌وه پرسه و هاوخه‌می خۆم به جه‌نابت و ته‌واوی خانه‌واده به‌رێزه‌كه‌تان راده‌گه‌یه‌نم و خۆم به هاوبه‌شی خه‌متان ده‌زانم، داواكارم له یه‌زدانی مه‌زن ئه‌مه دوا ناخۆشیتان بێت و گیانی خوالێخۆشبووش به به‌هه‌شتی به‌رین شاد بكات.
ٳنــا لله وٳنــا ٳلــیــه راجــعــون
د.به‌رهه‌م ساڵح
سه‌رۆك كۆماری عێراق
7ـی شوباتی 2021

پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە
بە داخەوە هەواڵی کۆچی دوایی سەردار ئاغای حەمەی عبدالرحمن ئاغا کەسایەتیی دیار و تێکۆشەری شاری سلێمانی و پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلولم بیست و خەمباری کردین. سەرەخۆشی لە بنەماڵەی بەڕێزیان و گشت کەسوکاریان دەکەم . هیوادارم خوای گەورە گیانی بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە کەسوکاری ببەخشێت.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

بەڕێز کاک نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان
هەواڵی کۆچی دوایی خاڵی بەڕێزتان کاک سەردار ئاغای کوڕی حەمەی ئاوڕەحمان ئاغای سلێمانی، دڵگران و خەمباری کردین. کۆچکردوو جگە لەوەی کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەر بوو، لە بنەماڵەیەکی ناسراو و کوردپەروەری سلێمانی و کوردستانە و لەدەستدانی جێگای ئەسەفە.
بۆ ئەم مەرگە خەمناکەوە پرسە و سەرخۆشی ئاڕاستەی بەڕێزتان و بنەماڵە و کەسوکاری بەڕێزی سەردارئاغا دەکەم و هاوبەشی خەمتانم.
خوای گەورە کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبوری بە ئێوە و کەسوکاری کۆچکردووش ببەخشێت.
إنا لله وإنا إلیه را‌جعون
قوباد تاڵەبانی
جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران
بەڕێز کاک نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان
زۆر بەداخەوە ھەواڵی کۆچی دوایی بەڕێز(سەردار ئاغای کوڕی حەمەی ئەوڕەحمان ئاغای سلێمانی)،خاڵی بەڕێزتانم پێگەیشت. خوالێخۆشبوو کەسایەتیەکی دیار و نیشتمانپەروەری کوردستان و شاری سلێمانی بوو.

بەم بۆنە خەمناکەوە پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی بەڕێزتان و تێکڕای خانەوادەو کەسوکار و ئازیزانی کۆچکردوو دەکەین، داواکارین لە پەروەردگار بە بەھەشتی بەرینی خۆی شاد بکات.
"انا للە وانا الیە را‌جعون"
د. ڕێواز فایەق
سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان
برای بەڕێزم كاك نێچیرڤان بارزانی- سەرۆكی هەرێمی كوردستان
بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی (سەردار ئاغای حەمەی ئەوڕەحمان ئاغای سلێمانی) كەسایەتی دیار‌و
.jpg)
نیشتمانپەروەرو پێشمەرگەی شۆرشی ئەیلوول و خاڵی بەڕێزتانم بیست.
بۆ ئەم كۆستەو لەدەستدانی تێكۆشەرو نیشتمانپەروەرێكی گەورەی وەك سەردارئاغا پرسەو سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆمتان ئاراستە دەكەم، هیواخوازم ئەمە دواكۆست و ناخۆشیتان بێت، خوای گەورە سەبووریتان بدات و كۆچكردوو جێگای بەهەشتی بەرین بێت.
كۆسرەت ڕەسول عەلی
سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی
یەكێتی نیشتمانی كوردستان

به ناوی په‌روه‌ردگاری به‌خشنده و میهره‌بان
به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان
به داخ و كه‌سه‌رێكی زۆره‌وه هه‌واڵی ماڵئاوایی یه‌كجاره‌كی كه‌سایه‌تی دیار و تێكۆشه‌ر و نیشتیمانپه‌روه‌ری كوردایه‌تی كاكه (سه‌ردار ئاغای حه‌مه‌ی ئه‌وڕەحمان ئاغای سلێمانی) خاڵی به‌ڕێزتانم بیست. بۆ ئه‌و خه‌مه‌تان هاوبه‌شیی قووڵی خۆم به ئێوه ڕاده‌گه‌یه‌نم، له ڕێی ئێوه‌شه‌وه پرسه و هاوخه‌میم ده‌گه‌یه‌نم به یه‌ك به یه‌كی خانه‌واده و بنه‌ماڵه‌ی كۆچكردوو و به‌شداریی خه‌متانم. بۆ خۆتان خۆش بن و ته‌مه‌نی درێژی بۆ جێهێشتبن .
له په‌روه‌ردگارم داوایه گیانی كۆچكردوو به به‌هه‌شتی خۆی شاد بكات، دڵنه‌واییی و سوكناییش به هه‌موو لایه‌ك ببه‌خشێت، ئه‌وه دوایین په‌ژاره و ناخۆشیتان بێت.
انا لله وانا الیه را‌جعون .
لاهور شێخ جه‌نگی
هاوسه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment